کورتهێنانی بودجەی حکوومەتی فەرەنسا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات ئابووری جیهان
وەزیری بودجەی حکوومەتی فەرنسا، پێشبینی دەکاتی کورتهێنانی میزانیەی ساڵی 2021، زیاتر لە 220 ملیار یۆرۆ بێت.

نوچەنێت

ئولفیە دوسو، وەزیری بودجەی فەرەنسا بە ئاژانسی AFPـی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2021ـدا کورتهێنانی بودجەی وڵاتی فەرەنسا زیاتر لە 220 ملیار یۆرۆ بێت، واتە (268.16 ملیار دۆلار)، هۆکاری سەرەکی ئەو کورتهێنانە، لێککەوتەکانی پەتای کۆرۆنایە بۆ سەر ئابووری وڵاتی فەرەنسا.

ئەم پێشبینیانەی وەزیری بودجەی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2020، پیشبینی کردبوو، لێککەوتەکانی کۆرۆنا دەبنە هۆی کورتهێنانی لە بودجەی وڵات بە رێژەی 173.3 ملیار یۆرۆ لە 2021ـدا.

هەروەها رۆژنامەی Les Echosـی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە حکوومەتی فەرەنسا بۆ کەمکردنەوەی لێککەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتی، پرۆژەیەک بە گوژمەی 15 ملیار یۆرۆ دەخاتە بەردەم پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 هەرچەندە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا پیشبینی دەکات گەشەی ئابووری وڵاتی فەرەنسا بە رێژەی ٪5.7 زیاد بکات، بەڵام حکوومەتی فەرەنسا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 ملیار یۆرۆی بۆ هاوکاریکردنی وڵاتەکەی خەرجکردووە، هەروەها لە داهاتوودا فەرنسا  لە باجی هۆتێل و شوینە گەشتیارییەکان خۆشدەبێت، جگە لەوەی هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە کارەکانیان لە دەستداوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین