وڵاتی سوید سیاسەتی ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری دارایی وڵاتی سوید، ماجدالینا ئەندرسۆن، ڕایگەیاند"حزبی سۆشیال دیموکراتی دەستەڵاتداری وڵاتی سوید دەیەوێت سیاسەتی “باجی ملیۆنێر” جێبەجێبکات، بۆ ئەوەی  دەوڵەمەند و ملیاردێرەکان بتوانن زیاتر هاوکاری سیستەمی کۆمەڵایەتی وڵاتی سوید بکەن"

هەروەها ئەندرسۆن دووپاتیکردەوە کە جیاوازی نێوان هەژار و دەوڵەمەندەکان لە دەییەکانی رابردوو بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و وڵاتی سوەی یەکێکە لەو وڵاتە پێشەنگەکانی یەکسانی لە رووی ئابووریەوە، بەڵام ڕێژەی زیادبوونی دەوڵەمەندەکان لە هەڵكشانی بەردەوامدایە.

لە حەفتاییەکانی سەدەی ڕابردوو،  داهاتی هەژارەکان لەو وڵاتی سوید بە رێژەی ٪50 زیادیکردووە، بەڵام  داهاتی دەوڵەمەندەکان کە ڕێژەی ٪1ـی وڵاتەکە پێکدەهێنن، بە رێژەی ٪75 زیادیکردووە، بۆیە وەزیری دارایی وڵاتی سوید، هۆشداریدا لە زیادبوونی ئەو ڕێژەیە و  ووتی" چەندین پێشنیارمان بۆ کەمکردنەوەی ئەو دیاریدە خستۆتە روو، کە لە ماوەیەکی دوور مەودا ئەنجامەکەی روونتر دەبێت".

هەرچەندە ماجدالینا ئەندرسۆن وردەکاری پلانی حزبەکەی بۆ جێبەجکردنی ئەو پلانە ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو باجە کەرتەکانی خانووبەرە ناگرێتەوە و ئەگەر بێت لەسەر ئەوانیش جێبەجێبکرێت کەمترین ئاستی دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین