ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی ئەمریکا بە رێژەی ٪14.3 بەرزبوویەوە ئابووری جیهان
دوای دابەزینی بەرچاوەی بەرهەمهێناننی نەوت وگازی ئەمریکا لە زستانی 2021ـدا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەمریکا بە ٪14.3 بەرزبوویەوە

نوچەنێت

ئاژانسی وزەی ئەمریکی، لە دواین راپۆرتێکدا کە لە 28/5/2021، بڵاوکراوتەوە،هەڵکشانی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی وڵاتەکەی بە ٪14.3 بۆ 11.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بڵاوکردۆتەوە، بە راورد بە مانگی شوبات کە تەنیا 9.8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆاژنە بووە.

گۆرانی کەش و هەوای وڵاتی ئەمریکا لەشوباتی ساڵی 2021، بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەهێنانی وزەی وڵاتەکە، هەروەها ئاستەنگەکانی بەردەم بەرهەمهێننان  و بەستەڵکبووونی کێڵگەکانی نەوت و گاز، ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەرێژەیی بەرچاو دابەزاند، تا ئاستێک بەشێک لە ویلایەتەکان بەدەست نەبوونی سوتەمەنی و کارەبا دەیاناڵاند.

دووبارە بوژانەوەی بازارەکانی جیهان و بەزربوونەوەی نرخی نەوت تا ئاستێکی دیاریکراو، ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی ئەمریکای بە رێژەی 1.4 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە زیادکردووە، ئەم زیادبوونە بەراورد بەساڵی 2005 بەرزترین ئاستە لەو ماوەی ڕابردوودا.

هەرچی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی وڵاتی ئەمریکاییە، بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکا، لە مانگی ئاداردا، بەرهەمهێنانی گازی سروستی ئەمریکا ڕێژەی 102.6 ملیار پێ سێجای تۆمارکردووە لە ڕۆژێکدا، ئەمەیش بە واتای هەڵکسانی ئاستی بەرهەمهێنان دێت بە رێژەی 7.8 ملیار پێ سێجا، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتدا بڕی 94.5 ملیار پێ سێجا بوو.

وێڕای بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆتەوە ئاستی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2019، کە 107.1 ملیار پێ سێجای رۆژانە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین