ئۆپۆزسيۆنى توركيا داواى هەڵوێست لە ئەردۆغان دەكەن شیکاری

نوچەنێت: حەفریات

بەمەبەستى گرتنەبەرى رێوشوێنى زياترى لێكۆڵينەوەکان سەبارەت بەدۆسەى سيدات پەكەر، ئۆپۆزسيۆنى توركيا فشارەكانى لەسەر رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا زيادكردووە.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆكى پارتى"داهاتوو" لە لێدوانێكدا رايگەياند،" وڵات دەسوتێت، هيچ لێدوانێكى سەرۆكى وڵات نابينين، لەكاتێكدا هەموو جيهان چاودێرى توركيا دەكات، سەيرى ئەو ناونيشانە بكەن (سەرۆكى باندى مافيا؛ توركيا دەهەژێنێت) ئايە كاتێك جيهان ئەوە دەخوێنێتەوە، رێزت دەگرن؟ كەچى سەرۆك بێدەنگە و هيچ ناڵێت، بەڵام لە يەكێك لە دوورگەكان باس لە ئەسپەكان دەكات، ناوبانگى سەرۆك كۆمارى توركيا داڕوخاوە، ناكرێت دەسەڵات لە هيچ وڵاتێك دانيشێت لەسەر (ترۆپكى سەرمەزارى)، ئەوە تێپەڕينى كاتە، لەكاتێكدا سەرۆك لەسەر ئابڕوبردنەكان دادەنيشێت، بەگوێرەى رۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە رۆژ لەدواى رۆژ دەنگى دەنگدەرانى دەبينێت كەم دەبێتەوە. 

ئەحمەد داود ئۆغلۆ: ئەردۆغان لەسەر ترۆپكى شەمەزارى دانيشتووە، باسى ئەسپ دەكات.

هەروەها عەلى باباجان سەرۆكى "پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن" لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر داواى لە ئەردۆغان و حكومەتەكەى كرد روونكردنەوە سەبارەت بە چۆنيەتى ئابڕوبردنەكانى ئەو مافيايە بدەن، كە وەزيرەكانى پێشوو و ئێستاى تێوەگلاندووە، لە رێگەى تويتەرەوە دەپرسێت چى كەم دەبێت تا دەسەڵاتداران هەڵسوكەوت بكەن؟ لە تويتەكەى وێنەى نەعامەيەكى داناوە سەرى خستۆتە ژێر لم، پاشان دەڵێت: پەكەر ڤيديۆى حەوتەمى بڵاوكردەوە تۆمەتى نوێى تێدايە، لايەنە پەيوەنديدارەكان بێدەنگن.

لە لايەكى ترەوە ئيرۆل ئۆندرۆ ئۆغلۆ نوێنەرى " رێكخراوى پەيامنێرانى بێسنوور" لە توركيا داواى لە دەسەڵاتدارانى توركيا كرد، لێكۆڵينەوە لە كۆشتنى ئەو رۆژنامەنووسانە بكات، كە لە كاتى كوژرانيان دۆسەكەيان شاردراوە، لە بەشێكى ترى قسەكانى، كە لە تويتەر نووسيويەتى" شەرعيەت، ياخود دەسەڵاتى پەكەر بۆ ئاراستەكردنى تۆمەتەكەكان، بێ دەنگى پاساو نييە"

ئۆگۆر مۆمگۆ كە رۆژنامەنووسێك بوو لە رۆژنامەى "جمهوريەتى" رۆژانە كارى دەكرد، بۆمبێكى چێندراو بە ئۆتۆمبێلەكەى تەقيەوە، بكەرى ئەو تاوانە نەدۆزرايەوە.

سەنديکاى رۆژنامەنووسانى توركيا لە لاپەڕەى تايبەتى خۆى تويتەر بڵاويكردەوە" داواى لێكۆڵينەوە لە كوژرانى ئۆگۆر مۆمگۆ و كۆتلۆ ئيدالى دەكەين، داوا دەكەين گومانلێكراوان بدرێنە دەست دادگا، لەبەشێكى ترى هاتووە داواش لە داواكارى گشتى دەکەين ئەركى خۆيان جێبەجێ بكەن".

واشنتن پۆست بابەتێكى شيكارى سەبارەت بەو گرتە ڤيديۆيانەى، كە سيدات پەكەر لە چەناڵى يوتيوبى خۆى بڵاوى كردەوە" جەخت لەوە دەكاتەوە دانپێدانانەكانى سيدات پەكەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە تاوانەكان حكومەتى رەجەب ئەردۆغان، توركياى هەژاندوە.

رۆژنامەكە روونيشى كردۆتەوە" داناپێدانانەكى سيدات پەكەر ناوەندەكانى لە توركيا پەكخستووە، بەڵام حكومەتەكەى ئەردۆغانى هەژاندوە.

لە بەشێكى ترى بابەتەكەى وانشنتن پۆست هاتووە، يەكێك لەو شتانەى كە پەكەر بانگەشەى بۆ دەكات زۆر مەترسيدارە، كە لە دانپێدانانەكانى دەڵێت: لەو تاوانانەى كردويەتى لەبرى كەسايەتييە بەهێزەكانى حكومەتى توركيا كردويەتى.

هەروەها رۆژنامەكە جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو تۆمەتانە هۆكارە بۆ بەرتەسكردنەوەى حكومەتەكەى ئەردۆغان، بەتايبەت لەو ماويە كە بەهۆى قەيرانى ئابوورى و پەتاى كۆڕۆنا جەماوەرى دابەزيوە.

سەبارەت بە داهاتووى ئەو قەيرانە واشنتن پۆست پێى وايە، ئەو قەيرانە بەو نزيكانە كۆتايى نايەت، چونكە پەكەر حەوت ڤيديۆى بڵاوكردۆتەوە، دەشڵێت: پێنج ڤيديۆى تر ماوە بڵاوى بكاتەوە.

رۆژنامەى" جمهوريەتى" توركيش بڵاويكردەوە" ئەو ئاراستە باوە لە پشت پەردەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان پاڵپشتى سلێمان سۆيلى وەزيرى ناوخۆ دەكات، چونكە لادانى لەو كاتەدا، ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە، كە دەسەڵات لەبەرانبەر ئەو مافيايە شكستى هێناوە.

رۆژنامەى گارديانى بەريتانيا سەبارەت بەكاتەكەى دەڵێت: تۆمەتەكانى پەكەر پاڵپشتى گومانى گەلى توركيا دەكەن، كە پێيان وايە پەيوەندى نێوان دەسەڵاتى فەرمانڕەوا و ئەو مافيايەى ڤيديۆكانى بڵاو كردۆتەوە، لەو ساڵانەى پێشوو و تائێستاش بەردەوامە.

لە كۆتايي دا رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەى هەفتەى رابردووى فراكسۆنى پارتى دادوگەشەپێدان رايگەياند" ئامانجى بڵاوكردنەوەى ڤيديۆكانى سيدات پەكەر زيانگەياندنە بە توركيا.

ئەردۆغان: بڵاوكردنەوەى ئەو ڤيديۆيانە لێدانە لە بەرژەوەندييەكانى توركيا.

هەروەها راشيگەياند حكومەت تاوانبارانى تاوانى رێكخراو لە هەموو جيهان دەستگير دەكات، هەروەها گوتيشى: هەموو پلانە نەگريسەكانى دژ بە توركيا پووچەڵ دەكەينەوە، گەلى توركيا زۆر باش دەزانێت كێ لەپشت رێكخراوە تيرۆرستيەكان و گروپەكانى تاوانن.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان بەرگرى لە سلێمان سۆيلۆى كرد و رايگەياند" بە ئامانج گرتنى وەزيرى ناوخۆ، بۆ دروستكردنى بەربەستە لەبەردەم دروستكردنى توركيايەكى گەورە و بەهێز.

لە لايەن خۆيەوە سلێمان سۆيلۆ سەبارەت بە تۆمەتەكانى سيدات پەكەر لە بەرنامەيەكى كەناڵى "خەبەر تورك" لەگەڵ باريش جۆلارى پێشكەكار كە نەوەى مەعمەر جۆلارە، كە يەكێكە لە دبارترين تۆمەتبارەكان لە (٢٠١٣) بە تۆمەتى بەرتيل و گەندەڵى لێكۆڵينەوەى لەگەڵ كرا، رايگەياند" ژمارەيەك رووداو هەيە پەيوەستە بە كوڕى وەزيرى ناوخۆى پێشوو، وەك دۆزينەوەى ئامێرى پارە دروستكردن لە ماڵەكەى، ئەوەش بووە مايەى پرسياركردن، سەبارەت بەوەى كە سۆيلۆ هەوڵى داوە پەيامێك بۆ ئەردۆغان بنێرێت، بۆ ئەوەى لەو قەيرانەى تێيكەوتووە هاوكارى بكات، بەگوێرەى ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) كاتێك چوار وەزيرى پێشوو ئەمساڵ لەگەندەڵى تێوەگلان، ئەردۆغان رێگەى نەدا رووبەڕووى دادگا بكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین