ئه‌و پیاوه‌ چینیه‌ گیرا كه‌ وێنه‌ى كچانى ئێرانى بڵاوده‌كرده‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

دادگای شاری کاشان لە ئێران ڕایگەیاند هاووڵاتییەکی چین کە وێنەی په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆی لەگەڵ کچانی ئێران بڵاو کردبووەوە، دەستبەسەر کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "مێهر" بڵاوی کردەوە، ڕوحۆڵا دێهقانی دادوەری گشتیی و شۆڕشی کاشان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەی تایبەتی هاوڵاتییەکی چینی لەگەڵ کچان و ژنانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گوتی، " بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە بووە هۆی کاردانەوەی بەرفراوانی هاووڵاتیانی ئێران". 
ڕوحۆڵا دێهقانی گوتی: چەندین هاووڵاتی ئێرانی سکاڵایان لە دژی ئەو هاووڵاتییە چینییە تۆمار کردبوو.
هەروەها گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاری بابەتەکە، ئەو پەروەندە کەوتووە بەردەستی بەرپرسانی دادگا و پۆلیس. 
دادوەری گشتیی و شۆرشی ئیسلامیی کاشان ڕایگەیاند ئەو هاووڵاتییە چینییە شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا
هەروەها  گوتی: ئەو تۆمەتبارە بە پێی ماددەی ١٢١ یاسای دادگا دەگوازرێتەوە بۆ دادگای شاری تاران.
ڕۆژی هەینی (٢٨ی ئایار) ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" لە زاری ئەحمەد خوسرەوی، سەرۆکی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی پۆلیسی ئێران بڵاوی کردبووەوە، هەندێ وێنە و ڤیدۆ لە لایەن هاووڵاتییەکی چینی بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بەوەی کە پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ چەندین کچ و ژنی ئێرانی هەبووە. 
بە لەبەرچاوگرتنی بڵابوونەوەی بەرفراوانی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئێران و میدیاکان داوایان کردبوو پۆلیس دەستوەردانی ئەو پرسە بکات.

 


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین