ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: ئێران وەڵامی پرسیارەکانمان ناداتەوە ئێران

نوچه‌نێت

لە ڕاپۆرتێکی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا هاتووە کە ئێران سەبارەت بە شوێنەوارەکانی ئەو یورانیۆمەی کە لە چەند بنکەی ئەتۆمیدا دۆزراوەتەوە، وەڵامی نەداوەتەوە. هەروەها ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت دوای تەقینەوەی بنکەی نەتەنز، ڕێژەی پیتاندنی یورانیۆم کەمی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە یه‌كی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی  هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتێکی ئاسۆشێتید پرس بڵاوی کردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمەوە بە هیچ جۆرێک دەستی بە زانیارییە ئۆنلاینەکان سەبارەت بە ئامێرەکانی پیتاندن نەگەیشتووە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئادار، نووسیویەتی دوایین ڕاپۆرتی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای بڕیاردان کە کۆپییەکی کەوتووەتە دەستی ئاژانسی ڕۆیتەرز هاتووە، کە دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ، هێشتا کۆماری ئیسلامی وەڵامی پێویستی سەبارەت بە پاشماوەی ئەتۆمی لە هیچ یەک لەو سێ بنکەیەدا کە پشکێنراون، نەداوەتەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە کراوە: سەرۆکی ئاژانس نیگەرانە کە گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس، نەگەنە ئەو ئەنجامەی کە چاوەڕوان دەکرێ. 
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانس تا ٢٤ی ئایار، لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، ٢٠ ئاوڕێژی پیتاندن کاریان کردووە. دیپلۆماتێکی باڵا بە ڕۆیتەرزی گوتووە تا پێش تەقینەوەکەی نەتەنز، ژمارەی ئاوڕێژە چالاکەکان لە نێوان ٣٥ تا ٣٧ بوون. 
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت پاشکەوتی یورانیۆمی پیتێندراو تا ٢٠٪ لە ئێران، نزیکەی ٦٣ گرامە. هەروەها بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئێران ئێستا نزیکەی دوو  و  گرام و نیو یورانیۆمی پیتێندراوی ٦٠٪ی هەیە.

خولی پێنجەمی گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئێستادا لە ڤیێنا پایتەختی نەمسا بەڕێوە دەچن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین