عێراق داهاتى نه‌وتى مانگى ئایار ئاشكرا ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كى ئایار وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو و داهاته‌كه‌ى له مانگى ئایار ئاشكرا كرد، له راگه‌یێندراوه‌كدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و داتانه‌ى له كۆمپانیاى سۆمۆ وه‌رگرتووه كه به‌رپرسه له فرۆشتنى نه‌وتى عێراق.
وه‌ك له راگه‌یێندراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت عێراق له مانگى رابردوو 89 ملیۆن و 881 هه‌زار و 268 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كردووه، داهاته‌كه‌یشى پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 هه‌زار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونى ده‌كاته‌وه، له كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بڕى 86 ملیۆن و 820 هه‌زار و 355 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه كراوه، له كێڵگه‌كانى كه‌ركووكیش سێ ملیۆن و 600 هه‌زار و 913 به‌رمیل ره‌وانه كراوه.
تێكڕاى هه‌نارده‌ى نه‌وت له رۆژێكدا دوو ملیۆن و 899 هه‌زار به‌رمیل بووه و تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش 65 دۆلار و 45 سه‌نت بووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment