قەرزەکانی ڕووسیا لە 2021ـدا ئابووری جیهان

نوچەنێت

ژووری بازرگانی حکوومەتی رووسیا، ئاماری قەرزەکانی رووسیا لە چارەگی یەمی 2021ـدا بڵاوکردە و رایگەیاند" لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، قەرزەکانی رووسیا بە رێژەی 10.1 ملیار دۆلار زیادیان کردووە، بەمەیش کۆی قەرزەکانی ڕووسیا بوون بە 268 ملیار دۆلار".

لە ڕاپۆتی ناوەندی رووسیایەکەدا هاتووە، ڕێژەی قەرزەکانی وڵاتی رووسیا لەسەر ئاستی ناوخۆیی بە ڕێژەی ٪3.9 بەرزبوونەتەوە، لە ئاستی دەرەکیش، ڕێژەی قەرزەکان لە ٪77.9 بۆ ٪78.4 بەرزبوونەتەوە، ڕێژەی قەرزەکانی رووسیا ٪17ـی داهاتی ناوخۆیی تاکی رووسیا پێکدەهێنێت.

بە گوێرەی یاسایی بودجەی فیدرالی رووسیا بۆ ساڵی 2021. کەمترین ئاستی کۆی قەرزەکانی رووسیا لە داهاتی ناوخۆیی تاک، ٪20.4 دەبێت لە 2022ـدا، بەلام ئەو رێژەیە لە 2023ـدا بۆ ٪21.4 بەرزدەبێتەوە، لەو بارەیەوە وەزیری دارایی رووسیا دەڵێت" مانەوەی قەرزەکانی رووسیا لەو ئاستەدا، داهاتووی ئابووری وڵاتەکەمان سەقامگیر دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین