عێراق پێداچوونه‌وه بۆ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌كات
نوچه‌نێت
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق كه به سه‌رۆكایه‌تى كازمى دوێنی سێشه‌ممه یه‌كى حوزه‌یران له به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه، بڕیارى پێداچوونه‌وه بۆ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت دراوه كه عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى نه‌وت ئه‌نجامى داوه.
ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره به‌پێى ماده‌ى 56ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 دراوه و هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه له بوارى گه‌ڕان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و گاز له‌سه‌رانسه‌رى عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئه‌نجام دراون.
په‌رله‌مانى عێراق حكومه‌ته‌كانى پێشووى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كردووه به شێوه‌یه‌ك خه‌رجى ده‌رهێنان و گواستنه‌وه زۆر له به‌رانبه‌ر نزمى نرخى نه‌وت وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌یش بۆته هۆى ئه‌وه‌ى به ملیۆنان دۆلار له سامانى عێراق به‌فیڕۆ بچێت.
بۆیه حكومه‌تى عێراق وه‌زاره‌تى نه‌وت و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌ك پێداچوونه‌وه بۆ گرێبسه‌ته‌كان بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى عێراق بگونجێت.
تا ئێستا دیار نییه ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه یان نا، به‌ڵام دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت سه‌رانسه‌رى عێراق بگرێته‌وه.
دوێنێ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو و داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى ئاشكرا كرد وگوتى، "عێراق له مانگى رابردوو 89 ملیۆن و 881 هه‌زار و 268 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كردووه، داهاته‌كه‌یشى پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 هه‌زار دۆلار بووه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment