به‌رپرسێكى ئه‌مریكى سه‌ردانى سنووره‌كانى سووریا ده‌كات تورکیە

نوچه‌نێت

بەرپرسانى ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایان كردووه‌، لیندا تۆماس گرینفیلد به‌رپرسى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆتایى ئه‌م هەفتەیە به‌ مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان سه‌ردانى سنووره‌كانى سووریا و توركیا ده‌كات.

دوێنێ سێشەممە یەكى حوزەیرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسانى باڵاى ئەمریكا بڕیارە لیندا تۆماس گرینفیلد ، لەنێوان رۆژانى چوارشەم تا هەینى سەردانى سنوورەكانى توركیا لەگەڵ سووریا بكات. لەو سەردانە چاوى بە بەرپرسانى باڵاى توركیا و ئاژانسەكانى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، گرووپەكانى هاوكارى و پەنابەرانى سووریا  ده‌كه‌وێت.

لەسه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ بەرپرسێكى ئەمریكى رایگەیاندووه‌، "لیندا تۆماس گرینفیلد گوزارشت له‌ ده‌ربڕینى پاڵپشتى به‌هێزى ئه‌مریكا ده‌كات بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان به‌ گه‌لى سووریا".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئه‌و به‌رپرسه‌ گوتى، "هیچ شتێك بە ئەندازەى گەیاندنى هاوكارییەكان پێویست نییە، لە رێگەى سنوورەكانەوە بۆ رزگاكردنى هاووڵاتیانى ئەو وڵاتە".

ویلاتە یەكگرتووەكان پاڵپشتى درێژكردنەوەى میكانزمى گواستنەوەى هاوكارییە مرۆییەكان لە رێگەى سنوورەكانى سووریاوە ده‌كات، بە پێچەوانەى ئەو داخوازییە رووسیا و چین دژى ئەو درێژكردنەوەن، داوا دەكەن هاوكارییە مرۆییەكان بە هەماهەنگى لەگەڵ حكومەتى سووریا بێت.

سەبارەت بە كاتى گواستنەوەى هاوكارییەكان باس له‌وه‌ كراوه‌ لە (١٠)ى ئەو مانگە دەبێت، چاوەڕوانیش دەكرێت ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بەر لەو وادەیە گفتوگۆ لەسەر درێژكردنەوەى بكات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین