هاوردەکردنی نەوتی ئەفریقا لە لایان هیندستانەوە زیادیکردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاستی هاوردەکردنی نەوتی وڵاتانی ئەفریقیا لە لایان هیندستانەوە لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا، بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە، و ڕێژەی ٪16.3 کۆی نەوتی هاوردەکراوی هیندستان پێک دەهێنیت. هەناردەکارە سەرەکییەکانی ئەفریقیا بۆ هیندستان وڵاتانی گانا، کۆنگۆن.

دوای رەتکردنەوەی کۆمپانیای نیشتمانی هیندستان بە رادەستکردنی نەوت بە حکوومەتی هیندستان، ئاستی هاوردەکرنی نەوتی هیندستان بە رێژەی ٪3.7 دابەزی، بەڵام لە مانگی نیسانی ڕابردوو، هیندستان ڕۆژانە 4.2 ملیۆن بەرمیلی هاوردەکردووە.

سەبارەت بە ئاستی هاوردەکردنی نەوتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هوێرەی دواین زانیارییە بڵاوکراوەکان، نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست رێژەی ٪67.9ـی کۆی نەوتی هاوردەکراوی هیندستان پێکدەهێنیت، ئەمەیش بەزرترین ئاستە، بە تایبەت لە زیادبوونی ڕێژەی نەوتی کوەیتی. بەراورد بە ساڵی 2020، ئاستی هاورەکردنی نەوتی ناوچەکانی ئەمریکا و ئەمریکای لاتین و کەنەدا دابەزیووە.

ڕێژەی ٪85 نەوتی هاوردەکراوی وڵاتی هیندستان، لە لایان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و سعوودیە بە تایبەتی دابین دەکرێت، بەڵام لە ساڵی 2021ـدا، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی ولاتانی ئەفریقیا ڕوو لە زیادبوونە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین