رووسیا: ئه‌مریكا له‌ سووریا هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌رمان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك دەڵێت ئەو هێرشەی لە فڕۆکەخانەی حمه‌یمیم سووریا کرایە سەر هیزەکانی ڕووسیا، بە جۆرێک درۆن ئەنجامدراوە کە تەنها دەوڵەتان هەیانە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت ، "ئامێرەکانی چاودێریی ڕووسی لە فڕۆکەخانەکە بۆیان دەرکەوتووە هێرشە شکستخواردووەکە بە شەش درۆن ئەنجامدراوە کە لە دووری ٥٠ کیلۆمەترەوە نێردراون و سوودیان لە تەکنۆلۆجیای (جی پی ئێس)ی ئەمریکا بینیوە بۆ دیارکردنی ئامانجەکەیان".
جیا له‌وه‌یش  وەزارەتەکە دەڵێ، "لێدوانی ئەمریکییەکان لەسەر ئەم ڕووداوە، گومانەکانی ڕووسیای زیاتر کردووە کە ئەمریکا لە پشت ئەم هێرشەوە بێت".

ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، "ئەم درۆنانە دەتوانن دووری ١٠٠ کیلۆمەتر ببڕن بەرەو ئامانجەکەیان و بە کۆنترۆڵ ئاراستەکانیان و بەرزییەکانیان بگۆڕێت و بڕێکی بەرچاویش تەقەمەنی هەڵبگرن و لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ ئەو لایەنەی ئاراستەی کردوون، ئەمەش دەریدەخات تیرۆریستان لە یەکێک لە ولاتانەوە ئەم ئەندازیارییە پەرەسەندووەیان دەستکەوتووە".

بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، "ئەو درۆنانە سادە و ساکارن و بە ئاسانی لە بازاڕ دەستدەکەون"

دوێنێ وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای کرد کە شکستیان هێناوە بە هێرشێک لە ڕیگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ سەر هێزەکانی رووسیا لە فڕۆکەخانەی حمه‌یمیم و هێزەکانی پشتیوانیی هێزە دەریاییەکانی ڕووسیا لە شاری تەرتووسی سووریا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین