شرۆڤەکارێکی سیاسی ئەمریکی: ناکۆکی حزبی ناهێڵێت بەسەر ڕووسیا و چیندا زاڵ ببین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شرۆڤەکارێکی سیاسیی ئەمریکی دەڵێت ئەوەی هەژموونی ئەمریکای لە دەرەوە لاوازکردووە، ناکۆکییە ناوخۆییەکانە.

ڕۆبەرت کاپڵان، شرۆڤەکاری سیاسیی ئەمریکی، دەڵێت ناکۆکیی ناوخۆیی لە ریزەکانی ئەمریکاییەکاندا وایکردووە ئەمریکا ئەو هەژموونە بەدەستنەهێنێتەوە و بەگژ چین و ڕووسیادا نەچێتەوە لەپای ئەوەی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

مەبەستی کاپڵان ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حزبی دیموکرات و کۆمارییە کە کاپڵان دەڵێت، "بەم هۆیەوە ئەمریکا ناتوانێت ئەو هەژموونە بەدەستبهێنێتەوە کە لە سەردەمی شەڕی سارد هەیبوو، هەژموونێکی وەها کە کاتی خۆی وایکرد سەرکەوتن بەسەر ئیمپراتۆرییەتی سۆڤیەتدا بەدەستبهێنێت". کاپڵان دەڵێت "بە بێ هاودەنگیی هەردوو حیزب، ئەمریکا ئەو سەنگە بەدەستناهێنێتەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین