کۆمپانیاییەکی ڕووسی کار لە 3 کێلگەی وزەی عێراق و ئێران دەکات
نوچەنێت
کۆمپانیای “ لوک ئۆیل”ـی ڕووسی لە پلانیدایە لە دوو کێڵگەی نەوتی ئێران و کێڵگەیەکی نەوتی عێراق دەست بکات بە کاری بەرهەمهێنان دوای ئەوەی ئەمریکا سزاییە ئابووریەکانی سەر ئێران هەڵدەگرێت.
پلانی کۆمپانیاییە رووسیەکە، پەرپێدانە لە هەریەکە لە کێڵگە نەوتیەکانی مەنسووریە و تەیمووری ڕۆژئاوای ئێران، کە خاوەن 15.1 ملیار نەوت 12.2 ملیار بەرمیلی نەوتی یەدەگن بە دوای یەکدا.
لەو بارەیەوە سەرۆکی کۆمپانیای لوک ئۆیل، “فاگیت ئەیلکیبروڤ” لە کۆربەندی ئابووری سان بتسربۆگ، ڕایگەیاند" هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ گەرانەوەی کۆمپانیایە ڕووسیایەکان بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی وڵاتی ئێران، چاوەروانی هەر دەستپێشخەریەکی حکوومەتی ئێرانین بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکەمان".
هەرچەندە فاگیت ئەیلکیبروڤ، کاتی دەستپێکی کارکردنی لەو دوو کێڵگەیە نەخستە روو، بەڵام ئامانجی کارەکانی رووسیا لە کێڵگەی مەنسوریە ئاشکرا کرد و ووتی" مەرجەکانی ئێران بۆ کارکردنی کۆماپانییە بیانییەکان لە کێڵگە نەوتیەکانی، هاوتان لە گەڵ سیاسەتی کۆمپانییایەکەمان، بە نیازی هیچ پرۆژەیەکی تر نین لە خاکی ئێران".
ئەم لێدوانەی سەرۆکی لۆک ئۆیل لە کاتێکدایە، چالاکییەکانی ئەو کۆمپاناییە لە کیڵگە نەوتیەکانی عێراق بە تایبەت لە ناوچە سنووریە هاوبەشەکانی لە گەڵ وڵاتی ءئێران لە هەڵکشانی بەردەوامدان لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە بەغدا، بە جۆرێک پلانی کۆمپانیای لۆک ئۆیل بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لە کێلگەی یەمە لە گەورە پرۆژەی پرۆژەی قەرنە 2ـ بۆ زیاتر لە 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تا ساڵی 2025.
سەرۆکی کۆماپانیای لوک ئۆیل لە بارەی کارکردنی لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق ووتی" حکوومەتی بەغدا دەیەوێت دانووستان لەسەر چەندین خاڵی جودا بکات، لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی یەمە، چونکە لە رووی جیۆلۆجیەوە کاری بەرهەمهێنان لەو ناوچانەدا زەحمەتر و جیاوازترە".
کارەکانی کۆمپانیای “ لوک ئۆیل”ـی ڕووسی لە عێراق فراوانتر دەبن، جگە لە پرۆژەی قەرنە 2، لۆک ئۆیل هەوڵی کارکردن لە کێلگەی ئاردۆ، دەکات کە لە ساڵی 2017 دۆزرایەوە، ئامانجی ڕووسیا، ڕێککەوتنە لەگەڵ حموومەتی بەغدا تا کۆتاییەکانی ساڵی داهاتوو، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بۆ ئەو مەبسەتەش 18 مانگی پێوسیتە لە پەرەثیدانی کێلگە نوێیەکەو دەستکردن بە کاری بەرهەمهێنان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment