رووسیا هۆشداری دەداتە بایدن ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەلکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا،  هۆشداری لە مامەلە نەکردن بە دۆلار دەداتە جۆ بایدن، لە ئەگەری بەردەوامی سزاییە ئابووریەکان بۆ سەر وڵاتەکەی. نۆڤاک لە کۆربەندی ئابووری سان بترسبۆگ، بە کەناڵی CNBCـی راگەیاند" دۆلار داروێکی جیهانییە و ئامانجی ئێمە دوورکەوتنەوە لەو دراوە نییە، بەڵام بەردوامی سزایە ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر رووسیا ناچارمان دەکات پەنا ببەیەنە  بەر دورکەوتنە لە مامەڵەکردن لە دۆلار لە گرێبەستە نەوتیەکاندا"

ئەم لێدوانەی جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا لە کاتێکدایە، لەچەند مانگی ڕابردوو، رووسیا پلانی وڵاتەکەی بۆ دورکەوتنەوە لە مامەڵکردن بە دۆلار لە سندوقی داهاتی نەتەوەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند  و، “ئەلکساندەر نۆڤاک”ـش ئەم خواستەی رووسیای بە چەند قۆناغێکی یەک لەدوایەک دووپاتکردەوە، ئەگەر ئەمریاکا لەسەر بەردەوامی سزاییەکانی سور بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا، ئەلکساندەر نۆڤاک ووتی" لە هەوڵەکانمدا بەردەوام دەبین بۆ هەنگاو نانی زیاتر لە پیناو بەرهەمهێنانی گازی سروشتی زێدەتر و هەناردەکردنی بۆ بازارەکان، هەروەها رووسیا لە داهاتوودا گرنگی زیاتر بە وزەی هایدرۆجینی دەدات و پرۆژەی نوێ رادەگەینێت".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین