بایدن 59 کۆمپانیای چینی سزادا ئابووری جیهان

نوچەنێت

فراوانبوونی هەژموونە جیۆستراتیژیەکانی چین دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیایەکانی جیهاندا، بڕیاری  سەپاندنی سزای ئابووری سەر 59 کۆمپانیای چین لە لاین جۆبایدنەوە لێکەوتەوە. سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە لە بواری سەربازی و چاودێری تەکنیکی کاردەکەن.

لەو بارەیەوە کۆشکی سپی رایگەیاند" سزاییە ئابووریەکانی سەر 59 کۆمپانیای چینی، ڕێگری لە سوودمەندی بوونی سێکتەری سەربازی چینی دەکات لە مامەڵەکردن بە دۆلار، هەروەها دەستەڵاتەکانی حکوومەتی ئەمریکا فراوانتر دەکات بۆ رووبەرووبونەی هەژمونە ئەلکترۆنیەکانی کۆمپانایایە چینیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بە تایبەت لە چاودێریکردنی کەمە نەتەوەییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ"

لەنێوان کۆمپانیایەی سزادراوەکانی چین، هەریەکە لە کۆمپاناییەکانی Aero Engine Corporation و Aerosun Corporation و Fujian Torch Electron Technology و Huawei Technologies هەن، بڕیارەکە لە 2ـی ئابی داهاتوودا دەکەویتە بواری جێبەجێکردن.

شرۆڤەکارە ئابووریەکان ئەم هەوڵەی جۆ بایدن بە درێژە پێدەری سیاسەتەکانی ترەمپ لەهەمبەر فراوانخوازییەکانی چین شرۆڤەدەکەن و بە توندترین مامەڵەی حکووومەتی ئەمریکا پێناسی دەکەن.

لەبارەی سەپاندنی سزاییە ئابووریەکانی سەر کۆمپاناییەکانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ووتی" لەسەر ئەمریکا پێویستە ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی بازارە جیهانییەکان بگرێت و هەڵەکانی چاک بکاتەوە، چونکە ئەو سزایانە زیان لە بازار و وەبەرهێنەرەکان دەدات".

ئەم سزایانەی ئیدارەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، کە فراوانخوازی و پێشکەوتنە ئابووریەکانی چین مەترسی لەسەر ئابووری ئەمریکا و بەرژەوەندیەکانی لە بازارەکاندا دروستکردووە. لەسەردەمی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ، 48 کۆمپانای چینی لە بوارە جوداییەکان سزادران، بەڵام لە ئیدارەی بایدن ژمارەی کۆمپانیاییە سزادراوەکان زیادیان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین