ئەردۆغان، دۆزینەوەی کێلگەیەکی گازی سروشتی راگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دۆزینەوەی نوێ گازی سروشتی لە دەریای رەش راگەیاند ووتی" 135 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتیمان لە کیڵگەکانی ئەماسارا دۆزیوەتەوە و بەمەیش ئاستی یەدەگی گازی سروشتی وڵاتەکەمان بەرزدەبێتەوە بۆ زێدەتر لە 540 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی"

سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانەی مەراسیمی کردنەوەی بەندەری"فیلیوس" وتارێکی پێشکەشکرد و دووپاتیکردەوە، بەردی بناغەی کێڵگە گازییەکانی ویلایەتی زنگلوداغمان لە دەریای رەش داناوە دەست دەەین بەکاری بەرهەمهێنان.

ئەم لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە، کە ساڵی 2020، کەشتی فاتیحی تورکی، دۆزینەوەی 405 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی لە کێڵگەکانی سەقاریایا باشووری دەریای ڕەش راگەیاند، بە گەورەترین کێڵگەی گازی مێژووی تورکیا ئەژمار کرا. ئامانجی تورکیا بەستنەوەی کێڵگە گازییەکانی سەقاریایایە بە تۆرە سەرەکییەکانی وڵااتەکەی لە 2023ـدا، بۆ ئەوەی لە ساڵی 2027 بۆ 2028 دەست بەکاری بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەو کێڵگانەی وڵاتەکەی بکات.

سەبارەت بە کێلگە گازییەکەی ئەماسارا ، ئەردۆغان ووتی" کارەکان بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی کێڵگەی ئەماسارا بەردەوامن و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەولای دڵخۆشکەر دەبیستن"، ناوەندە هەواڵەکانی تورکیا لە بارەی کێڵگەی گازی ئەماسارا  شرۆڤەی جودایان کرد و ئەو کیڵگەیان بە خاوەن یەدەگێکی باش پێناس کرد، رایاانگەیان، ئەنقەرە خاوەن سێ کەشتی زەبەلاحی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی گازە، 2 لەو کەشتییەکانی بۆ کارکردن لەو کیڵگەیە تەرخانکردووە. ئەمەیش دوای ئەوەی دێت کە سەرۆک کۆماری تورکیا، دۆزینەوەی ئەو کێلگە نوێییەی بە دەرگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ئابووریەکانی وڵاتەکەی مەزندە کردووە.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەستی کردووە بە گەران بەدوای کێلگەی وزەی ناوچەکانی وڵاتەکەی، و پێشبینی دەکرێت کێڵگەی سەقاریایا رێژەی ٪30ـی وڵاتی تورکیا بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی وڵاتەکەی دابین بکات و بەمەیش بڕی 750 ملیار دۆلار بۆ ئابووری وڵاتەکەی دەگەڕیتەیەوە کە ساڵانە گازی سروشتی هاوردە دەکات. هەروەها خواستی تورکیا بەستنەوەی کێڵگە نوییەکانە بە تۆری بۆڕیە هێلەکانی گواستنەوە بە درێژایی 160 کلیۆ مەتر.

بۆ دابینکردنی خواستی ناوخۆیی،  تورکیا ساڵانە زیاتر لە 50 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی هاوردە دەکات، بۆیە شرۆڤەکارە ستراتیژەیەکانی وڵاتەکەی، پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2030، تورکیا بتوانێت رێژەی ٪60ی خواستی ناوخۆیی لە کیڵگە ناوخۆییەکان فەراهەم بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین