پوتین: ئەمریکا تەنها یەک ناکۆکی لەگەڵ ئێمە هەیە! ئابووری جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت ڕێگە لە پێشکەوتن و پەرەسەندنی تواناکانی ڕووسیا بگرێت و ئەوەش تاکە خاڵی ناکۆکیی نێوانمانە!

وتەکانی پوتین ڕۆژی هەینی ٥ی حوزەیران لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی پترسبێرگ بوون، کە تێیدا لەبارەی کۆبوونەوەی لووتکەی ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، وتی "باسی سەقامگیریی ستراتیژیی و چارەسەری ململانێی نێودەوڵەتییەکان دەکەین لە ناوچەکانی پڕ ڕووداوی گەرم، بەهیوام گفتوگۆش بکەی لەبارەی پرۆسەکانی لە چەک داماڵین و لەناوبردنی تیرۆر و کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا و پرسەکانی ژینگە...دیارە ئەمەش کارنامەیەکی سەختە."

پوتین هەروەها گووتیشى، "ئێمە هیچ ناکۆکیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان نییە، بەڵام ئەوان تەنها یەک ناکۆکییان لەگەڵ ئێمە هەیە، ئەوان خوازیارن لەمپەر بخەنە بەردەم گەشەسەندنی ئـێمە، بە ئاشکراش باسی ئەوە دەکەن..هەموو شتەکانی تر لەم هەڵوێستەیانەوە سەرهەڵدەدەن، هەر لە کۆت و بەندەکانی سەر کەرتی ئابوورییەوە تاوەکوو هەوڵى کاریگەریى دانان لەسەر پرۆسەی سیاسیی ناوخۆیی ئێمە، ئەویش بە پشت بەستنیان بە هێزگەلێک کە وایان دادەنێن کە سەر بە ئەوانن...ئەمەیە تەواوی چیرۆکەکەیە".

پوتین دەشڵێت، ڕووسیاش گرنگی بە ڕووداوەکانی ناو ئەمریکا دەدات، بەڵام هەرگیز دەستێوەردان لە کاروباری ئەمریکادا ناکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین