وه‌زیرى به‌رگرى توركیا: 325 كه‌سمان له‌ سووریا و باكوورى عێراق په‌كخستووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

خوڵوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند له‌ مانگى نیسانى رابردووه‌وه‌ تا ئێستا توركیا 325 كه‌سى "تیرۆر"ى باكوورى عێراق و سووریا كوشتووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یران له‌ كۆتایى به‌ڕێوه‌چوونى مانۆره‌كانى، "گورگى ده‌ریا 2021" له‌ رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، خوڵوسى ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركیا كۆبووه‌وه‌ و باسى له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كوژراون و وڵاته‌كه‌ى به‌ "تیرۆریست"ناویان ده‌بات.

له‌ به‌شێكى قسه‌كانى كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاكار ده‌ڵێ "له‌ 23ى مانگى نیسانه‌وه‌ تا ئێستا 325 تیرۆریستمان په‌كخستووه‌" وشه‌ى په‌كخست له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ كوشتن و برینداركردن به‌كاردێت.


خوڵوسى ئاكار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌زار و212 تیرۆریستیان په‌كخستووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌مووزى 2015 وه‌ تا ئێستا 18 هه‌زار و 140 تیرۆریستیان په‌كخستووه‌.

تا ئێستا له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى بێلایه‌ن ئه‌و ئاماره‌ى توركيايان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام توركیا له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا بێ گوێدانه‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و سووریا ئه‌نجام ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین