رووسیا و سعوودیه‌ دوور له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مریكا نرخى نه‌وت دیارى ده‌كه‌ن ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

مایک مولەر گەورەترین بازرگانی سەربەخۆی نەوت دەڵێت کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بە سەرکردایەتیی رووسیا و سعوودیە کۆنترۆڵی نرخی نەوت دەکات، ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا.

مایک مولەر، گەورە بازرگانی نەوت و سەرۆکی باشی ئاسیا لە گرووپی ڤیتۆڵ، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکیدا یەکشەممە شه‌شی حوزەیران وتی، "کە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهه‌مێنانی نەوت لە ئەمریکا سنوور بۆ تواناکانی ئەمریکا دادەنێت بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت سەبارەت بە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا.

وتەكانی مولەر دوای ئەوە هاتن کە نرخی نەوت لەکاتی داخرانی بازاڕدا ئەم هەفتەیە گەیشتە سەرووی ٧٠ دۆلار کە بەرزترین نرخە لە دوو ساڵێ ڕابردوودا، ئەویش وەک ئاژانسی بلومبێرگ دەڵێ، "چونکە خواست لەسەر نەوت زیاترە لەوەی وڵاتانی بەرهەمهێن دەیخەنە بازاڕ".

مولەر دەڵێت "تێگەیشتنێک دروستبووە بەوەی ئۆپیک پڵەس زاڵدەبێت بەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتدا لە ئەمریکا، چونکە ئەمریکا کاتێکی زۆری دەوێت تاکو بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنەێتە قۆناغی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا".

مولەر وتوشیەتی پێشبینییەکان بەرەو ئەوەن ئابووریی چین بەردەوامبێ لە گەشەکردن، ئەوەش خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و نەوتی یەدەگکراوی وڵاتەکە کەمدەکاتەوە و نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزدەکاتەوە.


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین