کۆرۆنا 30 ملیۆن کەس بێ کارەبا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە دەییەکانی سەدەی بیست ویەکەم تا وەک و پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە کارەبایان بە دەست گەیشتووە، زیاتر لە ملیارێک کەس بووە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا، زیاتر لە 30 ملییۆن کەس بێ کارەبا بوون، بە تایبەت لە وڵاتانی ئەفریقیا.

رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 7/6/2021، لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا، هەریەکە لە ئاژانسی وزەی جیهانی، ئاژانسی نێدەوڵەتی بۆ وزەی جێگرەوە"IRENA"و ڕێکخراوی ECOSOC سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بانکی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکیان بە ناونیشانی “ Step Off the Gas: International public finance, natural gas, and clean alternatives in the Global South” بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ژمارەی لە دەییەکانی ڕابردوودا بە راورد بە ئێستا، ژمارەی بەکاربەرانی کارەبا لەم جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەڵام دانیشتوانی بەشێک لە وڵاتان، بە تایبەت ئەفریقیای باشوور و بیابانی گەورە، لە بەکاربردنی کارەبا بێ بەش بوون. ئەو وڵاتانەی کە بە دەست نەبوونی کارەباوە دەناڵێن، وڵاتی نێجیریا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە و بە دوایدا کۆماری کۆنگۆ و ئەسوبیا دێن، ئەمە لە کاتێکدایە کە پار ساڵ، وڵاتی هیندستان لە پلەسی سێ یەمدا بوو، بەڵام ئەمساڵ، ئەسوبیا بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا، پێگەی هیندستانی گرتەوە.

لە ساڵی 2010 تا کۆتاییەکانی 2019، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێگەی تۆڕی کارەبای بچووکەوە بوون بە خاوەنی کارەبا لە 5 ملیۆن کەسەوە بۆ 11 ملیۆن کەس هەڵکشا، ئەمەیش بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی ئەو کەسانەی بێ بەشن لە کارەبا  لە 1.2 ملیار کەس بۆ 759 ملیۆن کەس، هۆکاری ئەو کەمبوونەوەیەش زیادبوونی پرۆژەکانی وزەی جێگرەوە بوون بۆ دابینکردنی کارەبا.

بەڵام لە ڕاپۆرتە هاوبەشە جیهانییەکەدا هاتووە، تا ساڵی 2030 هێشتا 660 ملیۆن کەس بێ بەس دەبن لەدەست گەیشتن بە کارەبا، بە تایبەت لە کیشوەری ئەفریقیا. هەورەها بەشداربووانی راپۆرتەکە، هۆشداریاندا، لە زیدبونوی ئەو رێژەیە بۆ زیاتر لە ٪30، دانیشتوانی جیهان، ئەگەر پشت بە وزەی جێهرەوە نەبەستن، چونکە جیهان رووبەڕووی کەمی وزەی پێوسیت دەبێتەوە بۆ دابینکردنی کارەبا لە وزەی پاک و دۆستی ژینگە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین