داواكارى گشتى توركيا داواى داخستنى هەدەپە دەكات تورکیە

نوچەنێت:

دووبارە داواكارى گشتیى توركيا داوايەكى خستەبەردەم دادگاى دەستووریى توركيا بۆ داخستنى پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) بە پاساوى هەبوونى پەيوەندييان لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان.

دوێنێ دووشەممە حەوتى حوزەيرانى (٢٠٢١)، ماڵپەڕى كەناڵى (حوڕە) بڵاويكردەوە دادگاى باڵاى ئيدارى توركيا، سەر لە نوێ داواكى داخستنى(هەدەپە) بەرزكردەوە بۆ دادگاى دەستوورى. 

داواكارى تێهەڵچوونەوەى توركيا لە مانگى ئازارى رابردوو، داوايەكى دژى (هەدەپە) بەرزكردەوە، ئەوەش كاردانەوەى نێودەوڵەتى لێكەوتەوە، کە تێیدا مەترسى خۆيان دەربڕى لە زياتر پاشەكشەكردنى ديموكراسى و مافەكانى مرۆڤ لەو وڵاتە. 

داواكارى گشتى تورکیا ئەمجارە دۆسيەكى (٨٥٠) لاپەڕەيى رادەستى دادگا كردووە، داوا دەكات ئەو پارتە هەڵبوەشێندرێتەوە، ژمارە بانكيەكانيان راگيرێت، هەروەها داواکارى گشتیى داواش دەکات، (٥٠٠) ئەنداميان لە كارى سياسى قەدەغە بكرێن، بە تۆمەتى هەبوونى پەيوەنديان بە چەكدارانى پەكەكە و هەوڵى دابەشكردنى وڵات لەسەر بنەماى رەگەزى.

سەبارەت بە ماوەى دادگەيەكە، لە ماوەيەكى نزيك ئامادەكارييەكانى دەستپێدەكات، كە ڕەنگە چەند مانگێك یان چەند ساڵێك دەخايەنێت، ئەگەرى ئەوە هەيە دادوەران بڕيارى راگرتنى هاوكارى دارايى ئەو پارتە دەدەن، كە نزيكەى حەوت مليۆن و حەفسەد هەزار دۆلار لە ساڵى (٢٠٢١) وەردەگرن.

بەگوێرەى ئاژانسى (بلۆمبێرگ) ئەو داوايەى داواكارى گشتى توركيا، ئەگەرى هەيە پێش كۆبوونەوەى نێوان رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا و جۆ بايدنى سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكان،  ببێتە هۆى بەريەكەوتنى تازە  لە نێوانيان ئەو دوو وڵاتە. پێشتريش ئەمەريكا ليستى تۆمەتە سەرەتايەكانى مانگى ئازارى دژ بە (هەدەپە)ى  بە (زەوتكردنى ئيرادەى دەنگدەرانى تورك) وەسف كرد.

بەر لە دوو مانگ دادگاى دەستوورى داواكەى دادگاى ئيدارى ڕەتكردەوە، بەهۆى نەبوونى بەڵگەى پێويست.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین