یەکێتی ئەورووپا 311 ملیار یۆرۆ بۆ بوژانەوەی ئابوورییەکەی تەرخان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە پێناو بوژانەوەی ئابووری وڵاتەکانی، بڕی 311 ملیار یۆرۆی لە بودجەی حکوومەتی وڵاتان تەرخانکرد، ئەم بودجەیە لە بودجەی ساڵی 2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم پلانەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە کاتێکدایە کە لە ساڵی رابردوو، هەوڵ و دانووستانی بەردەوام هەن بۆ زیادکردنی بودجەی نەوەی نوێ وڵاتەکانیان کە پێشتر برەکەی 807 ملیار یۆرۆ پێشنیار کرابوو بۆ ئەوەی تا ساڵی 2026 بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێکی گرنگی ئەو بودجەی کە تەرخانکراوە، پێوستە بە بوژانەوەی بازارەکانی بە هۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا و هەروەها پاڵپشتیکردنی ئەو پرۆژانەی کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن.

لەو بارەیەوە یوهانس هان، لێپرسراوەی دارایی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ووتی" هاوکارییەکی بێ وێنە پێشکەش بە بودجەی وڵاتەکانمان دەکەین ، کە پێشتر هاوشێوەی لەو جۆرە هاوکارییە نەبووە، ئامانج لەو هاوکارییەم دووبارە بوژانەوەی بازارەکانمانە لە قەیرانە ئابووری وتەندورستیەکان".
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین