ئەمریکا بریاری وەستاندنی پرۆژەیەکی دا ئابووری جیهان
جۆ بایدن بڕیاری وەستاندنی پرۆژەیەکی گرنگی گواستنەوەی نەوتی کەندا بۆ ئەمریکا دەرکرد.

نوچەنێت

کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی  Keystone XL Pipeline، بریاری وەستاندنی پرۆژەکەی دا، ئەم بڕیارەی کۆمپانیای TC Energy، لە لە کاتێکدایە، کە دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، رکابەرییەکی بەرفراوانی لە نێوان کۆماری و دیموکراتەکان دروستکرد.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای TC Energy، بەیانناممەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" دوای گفتووگۆیەکی درێژی نێوان حکوومەتی ئەلبرتا بڕیاری وەستاسنی پرۆژەکەمان دا".

پرۆژەی Keystone XL Pipeline،بە پرۆژەیەکی گرنگی نێوان ئەمریکا  و کەنەدا دادەنرا، ئامانج لەو پرۆژەیە گواستنەوەی ڕۆژانە زیاتر لە 830 هەزار بەرمیل نەوتی ئەلبرتای باشووری کەندا بوو بۆ ستیل ستی لە ویلایەتی نەبراسکا، بە گوژمەی 9 ملیار دۆلار. درێژی ئەو هێلەی گواستنەوەی نەوتی نێوان دوو وڵات، درێژییەکی 1897 کیلۆمەترە و لە ساڵی 2005 بڕیاری بونیاتنانی درا.

کۆمپانیای TC Energy، لە بارەی هۆکاری ڕاگرتنی پرۆژەی  Keystone XL Pipeline، رایگەیاند" دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، کارەکانمان وەستاند، و  لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین  بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان و پابەند بوون بە رێساکانی پاراستنی ژینگە"

بریاری وەستاندنی پرۆژەی Keystone XL Pipeline لە کاتێکدایە، لەسەردەمی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ گلۆپی سەوزی بۆ دووبارە تەواوکردنی پرۆژەکە دەرکرا، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن ، بە بیانووی پاراستنی ژینگەی ئەمریکا، پرۆژەکە وەستێنرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین