ئێران تووشی کورتهێنانی کارەبا دەبێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی “إرنا” رایگەیاند،  رۆژی پێنج شەمە، وڵاتی ئێران بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی خواستی کارەبای ناوخۆیی ئێران، داوای کارەبایی  لە وڵاتی ئازەربایجانی دراوسێ ی کردووە. زیادبوونی  خواستی هاوڵاتیان بۆ کارەبا دوو هۆکاری سەرەکی هەیە، لەوانە: زیادبوونی ڕێژەی بەکاربەرانی دراوی بیتکۆین، هەروەها زێدە بوونی ئاستی وشکە ساڵی، هۆکارن لە کەمی کارەبا و بچرانی.

هەروەها کۆمپانیای نیشتمانی ئێرانی بە ئاژانسی “إرنا”ـی راگەیاندووە، کە حکوومەتی ئێران بڕی 73 مێگاوات کارەبای لە حکوومەتی ئازەربایجان بۆ وێستگەی مۆگانی ئێرانی گواستۆتەوە، هەروەها پیشبینی دەکرێت ئەو رێژەیە بۆ زیاتر لە 173 مێگاوات کارەبا بەرزبێتەوە .

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین