یەکەم رێککەوتنی بازرگانی بەریتانیا، دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەورووپا ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری بازرگانی ئوسترالیا “ دان تيهان” ڕێککەوتنێکی بازرگانی ئازادی نێوان بەریتانیا و ئوسترالیای ئاشکرا کردوو و ووتی" بەریتانیا و ئوسترالیا گەیشتوون بە رێککەوتنێکی بازرگانی و لە ماوەیەکی نزیکدا، زانیاری لەبارەی ڕێککەوتنەکە بڵاو دەکەیەنەوە".

هەروەها ووتی" ئەم ڕێککەوتنە بەیەکەم ڕێککەوتنی نێوان بەریتانیا و ئوسترالیا دادەنرێت، دوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەورووپا".

وەزیری بازرگانی ئوسترالیا دووپاتیکردەوە، ئەم رێککەوتنە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی گرنگی نێوان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئوسترالیا لە لەندەن رەزامەندی هاوبەشی لەسەر دراوە و  کاریگەریەکی باشی دەبێت لەسەر بازاڕی ئازادی نێوان هەردوو وڵات لە داهاتوودا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین