چین خاوەن دووەم گەورەترین پرۆژەی گازی سروشتیە لە تورکمەنستان ئابووری جیهان
ڕووداوەکانی دوای 2001، بوونە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی فراوانی ئەمنی لە ئاسیای ناوەراست، ئەمەش دەرفەتی لەبەردەم وڵاتی چین دروستکرد، بۆ فراوانکردنی دەستەڵاکانی لە ئاسیای ناوەراست و ڕێگریکردن لە سەرخستنی پرۆژەکانی ئەمریکا و ئەورووپا.

نوچەنێت

چین وەبەرهێنانێکی فراوانی لە پەرەپێدانی گازی سروشتی وڵاتی تورکمەنستان کردووە، لە پڕۆژە گرنگەکانی چین لەو وڵاتە، پرۆژەی هێڵی گازیە کە لە رۆژهەڵاتی تورکمەنستانەوە بۆ چین درێژ دەبێتەوە بە هەریەکە لە ئوزبەکستان و کازاخستان تێپەر دەبێت.

لەو بارەیەوە قەربان قولی، سەرۆکی تورکمەنستان رایگەیاند" تورکمەنستان سەرجەم قەرزەکانی وڵاتی چینــــــی داوەتەوە". ئەم لێدوانەی  قولی لە کاتێکدایە کە چین خاوەنی دووەم گەورەترین پرۆژەی گازی سروستی جیهانییە لە تورکمەنستان.

پرۆژەی Galkenish Project، بە دووەم مەزنترین و ستراتیژیترین پرۆژەی گواستنەوەی گازی سروشتی دادەنرێت، بە چەند قۆناغێکی جودا لە لایان کۆمپانیاییەکانی وڵاتی چینەوە لە تورکمەنستان جێ بەجێ دەکرێت. 

سەرۆکی تورکەمەنستان لەبارەی پڕۆژەی Galkenish، ووتی" وڵاتەکەمان سەرجەم قەرزەکانی  قۆناغی یەکەمی پرۆژەی بۆڕیە هێڵی گازی سروشتی ، لە کاتی دیاریکراوی خۆی داوەتەوە" . هەروەها جێگری سەرۆک وەزیران و بەرپرس لە کاروباری نەوت وگازی تورکمەنستان دەربارەی قەرزەکانی وڵاتی چین ووتی" بانکی چین بۆ پەرەپێدان، دووپاتیکردۆتەوە کە تورکمەنستان سەرجەم قەرزەکانی وڵاتی چینی لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی Galkenish داوەتەوە"،  بەڵام هیج یەکێک لە بەرپرسانی تورکمەنستان ئاماژەیان بە بڕی قەرزی دراوەی وڵاتی چین نەدا.

مێژووی پرۆژە هێڵی گازی سروشتی تورکمەنستان وچین دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2009، لەو کاتەدا بڕیار لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە درا بە سێ قۆناغی جودا، هەروەها لە ساڵی 2011، سەرۆکی بانکی پەرەپێدانی چین، سەردانی تورکمەنستانی کرد و بڕی 801 ملیار دۆلاری وەک قەرز بەخشیە تورکمەنستان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە.

تورکمەنستان بە وڵاتێکی دەوڵەمەند بە یەدەگی نەوت وگازی سروشتی دادەنرێت، و داهاتی نەوت وگاز ڕێژەی ٪90ـــی کۆی بوودجەی وڵاتەکە پێک دەهێنێت.  ساڵانە ئاستی هەناردەکردنی گازی سروشتی تورکمەنستان بۆ وڵاتی چین، زێدەتر لە 30 ملیار مەتر سێجایە، ئەمەیش حەوت جار زیاترە لەو گازەی کە رووسیا هەناردەی وڵاتی چینی دەکات. کە دووەم هەناردەکاری گازی سروشتییە بۆ چین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین