ئابووری ئەڵمانیا دوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتی ئەنجیلا مێرکل ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای بڕیاری خۆ کاندید نەکردنەوەی وەک سەرۆکی حزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی، شارەزایان پێشبینەکانی داهاتووی ئابووری ئەڵمانیا  دوای رۆیشتنی ئەنجێلا مێرکڵ دەخەنە روو.

بڕیار وایە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا لە ئەیلولی 2021ـــدا، ئەنجێلا مێرکل واز لە پۆستی راوژێرکاری ئەڵمانیا بهێننێت، دوای بۆ  15 ساڵ سەرکردایەتی وڵاتی ئەڵمانیا. بە گوێرەی راپۆتێکی ناوەندی رۆیتەرز، پلانی حزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی، ناسراو بە “حزبی موحافیزکارەکان” دوورکەوتنەوەیە لە یاسایی زیادکردنی باج، ئەمەیش وەک ئەجیندایەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردەکانی داهاتوو و ئەجیندای ئەو حزبە بۆ ئابووری ئەڵمانیا ناوزەند دەکات. 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئامانجی سەرەکی حزبی ئەنجێلا مێرکل، نزیکبوونەوەیەتی لە دیدگادی حزبی لیبرالەکان، بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ لەگەڵ حزبی سەوز بەهێزتر بکەن.

بە گوێرەی رەشنووسی حزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، دەست لە یاسایی زیادکردنی باج هەڵدەگرن، شارەزایانی ئابووری ئەڵمانیا، ئەو بڕیارەی حزبەکە بە گۆرانکاری لەسەر ئابووری ئەڵمانیا ئەژمار دەکەن، چونکە دوای ساڵی 1990 و دووبارە یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، ئەم بڕیارە یەکەمجارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە بەرامبەردا حزبی سەوز و سۆشیال دیموکراتەکان، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی باجن، بۆ ئەوەی بتوانن، ڕێگە لە زیادبوونی ئاستی خانەوادەی هەژار بگرن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین