بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سعوودیە لە بارەی داهاتووی وزە راگەینرا ئابووری جیهان

نوچەنێت

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەش و هەوا و پرسە ژینگەیەکان"جۆن کێری" بەسەردانیكی فەرمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە،  و سەردانی چەندین وڵاتی بەرهەمهێنی وزەی کردووە، لە سەردانێکی فەرمی بۆ وڵاتی سعوودیە، هاوئاهەنگی ئەمریکا و سعوودیە،  لە پرسەکانی تایبەت بە وزە و کاریگەریەکانی گۆرانی کەش و هەوا خرانە ڕوو، هەروەها بەیاننامەیەکی هاوبەش راگەینرا.

  لە بەیاننامەکدا کە لە 7  خاڵی سەرەکی پێکهاتوون، هاتووە:

  • هاوکاریکردن وپشتگیریکردنی سعوودیە لە  “پلانی سەوز” و “ ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی سەوز” بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لێکەوتەکانی گۆرانەکانی کەش وهەوا، پەرثیدانی ئابووری سەوز لە بەرهەمهێنای وزەی جێگرەوە و کشتوکاڵدا.
  • هەوڵدانی جدی بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی  و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی میسان و کاربۆنی زیان بەخش، لەبەرامبەردا بەکاربردنی تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک و شێوازی نوێی عەمبارکردنی کاربۆنی زیانبەخش.
  • هەماهەنگی وهاوکاری سعوودیە لە بەرهەمهێنانی گازی هایدرۆجینی سەوز بۆ جێگرتنەوەی لە بەکاربردنی وزەی دژی ژینگە.
  • هاوبەشی کارکردن لە بەکاربردنی وزەی پاک لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.
  • هاندانی کۆمپانییەکانی کەرتی تایبەت، بۆ زیادکردنی رێژەی کارکردنیان
  • دۆزینەوەی رێگە چارەی بونیاتنەر، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەریاییەکان، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن.
  • رێککەوتنی دوو لایەن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و هاوچەرج لە بوارەکانی گۆرانی کەش و هەواو ژینگەدا

ئەم هەنگاوەی نێوان ئەمریکا و سعوودیە، بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کاربۆنی دژە ژینگە و بازارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین