چین کێڵگەیەکی نەوتی تازەی ڕاگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای شەش ساڵ لە کاری گەڕان و دۆزینەوە بە دوای وزەدا، کۆمپانیای پترۆچاینا (،PetroChina)،  کێڵگەیەکی نەوتی لە نزیک رووباری تاریم بە یەدەگی 7 ملیار بەرمیل نەوت راگەیاند. ئەمەیش بە دەوڵەمەندترین کێلگەی نەوتی دۆزراوە دادەنرێت لە 10 ساڵی رابڕدوودا، هەروەها ڕاگەیاندنی ئەو کێڵگە نەوتییە لە کاتێکدایە کە لە دیسەمبەری 2020ــــدا، دۆزینەوەی کێڵگەیەکی زەبەلاحی گازی سروشتی  بە یەدەگی 100 ملیار مەتر سێجا، لە ناوچەی شینجیانگ لە باکووری وڵاتی چین ڕاگەیاند.

هەرێمی شینجیانگ بە ناوچەیەکی گرنگ و دەوڵەمەند بەسەرچاوەکانی وزە دادەنرێت و بەشێکی زۆری کارەکانی کۆمپانیای پترۆچاینا لەو هەرێمە ئەنجام دەدرێت، هەروەها کێڵگە نەوتییەکانی  رووباری تاریم دەکەونە سنووری هەرێمی  شینجیانگەوە، بەڵام لە ڕووی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت وگاز، بە پڕ ئاستەنگترین ناوچەی نەوت وگاز دادەنرێت، هۆکارەکەیش جۆری خاک و کەش وهەوای ناوچەکەیە.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز لە 6 ساڵی رابردوودا لە بیرە نەوتە تازەکەی وڵاتی چین لە 213 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە  بۆ زیاتر لە  10.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبۆتەوە، و پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییەکانی 2021، ئاستی بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە بگات بە 14 ملیۆن بەرمیل.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین