چین پێشبینی نوێ بۆ بازاڕەکانی ئوتومبێل دەخاتەڕوو ئابووری جیهان

نوچەنێت

دەستەی پیشەسازی ئوتومبێل لە وڵاتی چین لە ڕاپۆرتێکیدا، پێشبینییەکانی بۆ داهاتووی بازاڕەکانی ئوتومبێل خستەڕوو و ڕایگەیاند" لە 2022ـــدا، ئاستی فرۆشتنی ئوتومبێل بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی ٪6.5 بەرزدەبێتەوە". ئەم پێشبینیەی ناوەندە چینییەکە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ساڵی 2021ــــدا، پێشبینیەکان تەنیا ٪4 بوون.

لەو بارەیەوە بەرپرسێکی باڵای دەستە پیشەسازی ئوتومێل لەو وڵاتی چین،  (شو هایدونج) وتی" دووبارە پێداچوونەوەی ئێمە بۆ پلانی تازەی فرۆشتنی ئوتومبێلەکان بۆ ساڵی 2021،  لە مانگی تەمووزی  رادەگەینرێت". هەروەها دووپاتیکردەوە، هۆکاری زیادبوونی ئاستی فرۆشتنی ئوتومبێلەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەقامگیربوونی بازارەکانی ئوتومبێل و بووژانەوەی خواستی جیهانی.

گەشەی بەردەوامی بازاڕەکان، بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ بەرزترین ئاست بە راورد بە ساڵی 2017، ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ئوتومبێلە کارەباییەکان ڕێژەکەی زیاترە، بە جۆرێک شو هایدونج، پێشبینی دەکات تا کۆتاییەکانی 2021، خواستی ئەو ئوتومبێلانەی بە وزەی پاک کاردەکەن، بەڕێژەی ٪46 بەرزبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین