تێچووەکانی ڕۆژی باوکان، ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمارکرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

بواژنەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا لە رۆژی باوکاندا بە خەرجکردنی 20 ملیار دۆلار، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات.

بوگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکانی National Retail Federation، سەرجەمی تێچووەکانی هاوڵاتیانی ئەمریکی بۆ رۆژی باوکان زێدەتر لە 20 ملیار دۆلار بووە، ئەمەیش بەراورد بە ساڵی 2020، ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە لە مێژووی بازارەکانی ئەمریکادا.

ئەنجامی ئەو تێچووەی بازارەکان، لە چوارچێوەی ڕاپرسیەکی گشتی بووە کە ناوەندی National Retail Federation بڵاویکردۆتەوە و چەندین کۆمپانیا لە ئەنجامدانی بەشداربوون. بە گوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆمپانیای Prosper Insight & Analytics، تێکرای خەرجیەکانی هەر تاکێکی ئەمریکی بۆ ڕۆژی باوکان، 174 دۆلاری ئەمریکیە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی 2020، بڕی 26 دۆلار زیادیکردووە و پێشبینی دەکرێت ساڵانە تێچووی ڕۆژی باوکان بە ئاستی ٪5 گەشە بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین