بانکی ئەمریکا: نرخی نەوت دەگات بە 100 دۆلار ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکی Bank of America Global Research، دواین پێشبینیەکانی بۆ نرخی نەوت بڵاوکردەوە ورایگەیاند، تا ساڵی 2022، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە.  پێوەرکانی بانکی ئەمریکی بۆ نرخی نەوت، هاوسەنگی نێوان بڕی خواست و خستنەڕووی نەوتە لە بازارەکاندا.

لە بەیاننامەکەی بانکی  Bank of America Global Researchـدا هاتووە، بووژانەوەی خواستی جیهانی بۆ نەوت، دەبێتە هۆی زێدە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکان لە 18 مانگی داهاتوودا، ئەمەیش دەبێتە هۆی بەکاربردنی نەوتی عەمبارەکانی جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئەم پێشبینیانەی بانکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ساڵی 2020،  ئەو ناوەندەی ئەمریکا، پێشبینیەکانی بۆ نرخی نەوت لە 2021ـــدا خستەڕوو و رایگەیاند" نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 2021ـدا لە 63 دۆلارەوە بۆ 68 دۆلار بەرز دەبێتەوە و لە ناوەراستی 2021 دەگات بە 75 دۆلار".

بەگوێرەی شیکردنەوەکانی بانکی ئەمریکا، تا کۆتای ساڵ بەکاربردن بۆ نەوت بە رێژەی 5.6 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات، بەڵام لە 2022ـدان ئەم زیادبوونە تەنیا 3.6 ملیۆن بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێکدا، ئەمەیش بەرزترین ئاستی خواستی جیهانە بۆ نەوت، دوای قەیرانی حەفتاییەکانی سەدەی ڕابردوو.

بەڵام هاوشێوەی پێشبینی ناوەندە جیهانییەکان، بانکی ئەمریکا ، گەرانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس کار دەکەنە سەر داهاتووی نرخی نەوت، وئەم دوو فاکتەرە سەرچاوەی سەرەکین لە دیاریکردنی نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین