ئەبولغەیت: لەوانەیە ئەمریکا بیر لەوە بکاتەوە رووسیا بهێنێتە بەرەی دژە چین! عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، "بە دووری نازانم ئەمریکا بیەوێت رووسیا بهێنیتە بەرەی خۆی دژ بە چین و ئەمە پێشووتریش روویداوە".

ئەبولغەیت دەڵێ، "رووسیا تاکە دەوڵەتە توانای لەناوبردنی ئەمریكای هەبێت، بەوەی چەکی ناوكی هەیە و مافی ڤیتۆی هەیە و هەژموون و بەرژەوەندی بەسەر رووبەرێکی فراوانی زەویدا هەیە".

ئەبولغەیت لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا قسەکانی کردووە و وتوشیەتی "جاران ئۆباما دەیوت رووسیا هیزێکی هەرێمییە، بەڵام ئێستا بایدن دەڵیت رووسیا هیزێکی جیهانییە، چونکە بایدن زۆر باش دەزانێت رووسیا هیزێکی خاوەن کاریگەرییە".

ئەبولغەیت دەڵێ بە لێكدانەوەی من، ویلایەتە یەکگرتووەکانلەوانەیە بیر لەوە بکاتەوە رووسیا بەرەو خۆی رابکێشێت و بیخاتە بەرەی بەرەنگاریی چین، وەکو چۆن لە ١٩٧٢ ئەو کارەی کرد بە سوودوەرگرتن لە گرژییەکانی نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و چین.

ئەبولغەیت دەڵی ئەنجامدانی ئەم کارە ئێجگار سەخت و دژوارە، بەڵام بە هیچ جۆرێکیش بەدووری نازانم ئەمریکا کاری بۆ بکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین