چین نازناوێکی تری جیهانی تۆمار دەکات ئابووری جیهان
زیادبوونی خواستی بەردەوامی چین بۆ گازی سروشتی، بووە هۆی سەندنەوەی نازناوی هاوردەکاری یەکەمی جیهان لە وڵاتی یابان، ئەمەیش هۆکارە لە بەرزبوونەوەی خواستی چین بۆ گازی سروشتی بە ڕێژەی ٪50 تا 2030.

نوچەنێت

زیادبوونی خواستی بەردەوامی چین بۆ گازی سروشتی تا نیوەی یەکەمی ساڵی 2021، نازناوی مەزترین هاوردەکاری گاز، لە یابان دەسەنێتەوە. هەرچەندە یابان سیاسەتێکی فراوان بۆ بوون بە مەزترین هاوردەکاری گازی سروشتی پەیڕەو دەکات و ڕێککەوتنی جودا لەگەڵ وڵاتە بەرهەمهێنەکانی گازی سروشتی واژوو دەکات، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2021 تا نیوەی یەکەمی، چین توانی ببێت بە هاوردەکاری سەرەکی گازی سروشتی.

هەروەها زیادبوونی بێ شووماری خواستی چین بۆ گاز، پێشبینەکانی شرۆڤەکارانی تێپەراندووە، بەجۆرێک بو گوێرەی دواین ڕاپۆرتی ناوەندی شیکاری ماکینز، خواستی چین بۆ گازی سروشتی تا ساڵی 2030، زیاتر لە ٪50 بەرزدەبێتەوە. بە گوێرەی وتەکانی سەرۆکی بازاڕەکانی وزەی ئاسیای پاسەفیک، گاڤين تومسون  ئەم زیادبوونەوەی خواستی چین بۆ گازی سروشتی، چەندین ڕەهەندیی سیاسی و ئابووری لە خۆدەگرێت.

بوژانەوەی خواستی بازارەکانی ئاسیا بۆ گازی سروشتی دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا، پێگەی وڵاتی چینی وەک مەزترین هاوردەکار تۆمارکرد، ئەمەیش بە شۆکێکی بازارەکانی وزە لە پێنوێنە ئابووریەکان ئەژمارکرا، بە تایبەت لە کەرتی پیشەسازی وڵاتی چین. هەروەها گەشەی داهاتی تاکی وڵاتی چین  بە ڕێژەی ٪18.3، دوای قەیرانی کۆرۆنا، بە فاکتەرێکی تری زیادبوونی خواستی چین بۆ گازی سروشتی دادەنرێت.

لە چارەگی یەکەمی 2021، خواستی چین بۆ گازی سروشتی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و زیاتر لە 19.68 ملیۆن تۆن بووە، پیشبینی دەکرێت تا چارەگی یەکەمی 2022، ئەو ڕێژەیە بۆ ٪30 بەرزبێتەوە. بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکانی ماکینز، تەنیا لە مانگی ئایاری 2021ـدا، وڵاتی چین بری 7 ملیۆن تۆن گازی سروشتی هاوردە کردووە، بەراورد بە ئایاری 2020، ئاستی هاوردەکردنی گازی بۆ بازارەکانی چین بە رێژەی ٪35 هەڵکشاوە.

پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییەکانی 2021، خواستی چین بۆ بازارەکانی گاز، بە بڕی 11 ملیۆن تۆن گاز زیاد بکات و لە 2022ــدا ئەو رێژەیە بۆ 18 ملیۆن تۆن گاز بەرزبیتەوە.

خواست و نرخی گاز

زیادبوونی خواستی گازی سروشتی لە ولاتی چین، بەشێکی زۆری پەیوەندی بە زیادبوونی ئاستی بەکاربردنی چینە بۆ کارەبا، بە جۆرێک لە چوار مانگی یەکەمی 2021ـدا، خواستی چین بۆ کارەبا بە رێژەی ٪14 بەرزبۆتەوە، بە تایبەت لە باشووری وڵاتی چین.

دوای ئەوەی پەتایی کۆرۆنا زیانێکی زۆری لە کەرتی بەرهەمهێنان و نرخی وزە دا، نرخەکانی نەوت و گاز بۆ نزمترین ئاست دابەزین، ئەمەیش بووە هۆی دروستبوونی ڕکابەرییەکی بەهێزی بازاڕەکانی ئاسیا بۆ هاوردەکردنی گاز، بەڵام دوای بوژانەوەی بازاڕەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکان، چین وەک تاکە وڵاتی جیهان مایەوە کە ڕێژەی هاوردەکردنی گازی سروشتی لە هەڵکشانی بەردەوامدایە.

هەرچەندە پرسە سیاسی و ئەمنییەکان، کاریەگەریەکی زۆریان لەسەر شادەمارەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی هەیە بۆ بازارەکانی چین، بەڵام بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی ماکینز، نرخ و تێچووی گازی LNG، هۆکاری سەرەکی دەبن لە زیادبوونی خواستی چین بۆ ئەو گازەی لە رێگەی بۆڕیەهێڵەکانەوە دەگاتە بازارەکانی چین. ئەمەیش هۆکارێکی سەرەکی دەبێت لە هاوردەکردنی گازی زیاری ڕووسی بۆ بازارەکانی چین، بە هۆی کەمی نرخی گازی ڕووسیەوە

سەرەڕای ناکۆکی و پەیوەندیە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی چین وئوسترالیا،  و زۆری نرخ وتێچووی گازی ئوسترالیا، بەڵام چین هاوردەکای سەرەکی گازی ئەو وڵاتەیە،و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا، خواستی چین بۆ گازی ئوسترالیا بە ڕێژەی ٪7.8 زیاد بکات. ئەمانەش فاکتەری بەهێزن، بۆ ئەوەی چین تا چەند دەییەکی داهاتوو وەک هاوردەکاری سەرەکی گازی سروشتی بمێنتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین