عێراق لە ڕێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ وڵاتی چین پەشیمان دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای سێ مانگ لە چاوەروانی پێدانی شایستەی دارایی، بە کۆمپانیای Zhenhuaــی چینی، حکوومەتی عێراق لە ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان عێراق و Zhenhuaــی چینی پاشگەز دەبێتەوە و بڕیار وایە عێراق بە شیوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندناوەی ڕێککەوتنەکە رابگەیەنێت.

لەو بارەیەوە بەرپسێکی باڵای حکومەتی عێراق دووپاتیکردەوە، چیتر عێراق لە رێگای کۆمپانیای Zhenhuaــی چینی نەوتەکەی نافرۆشێت و لە ئێستادا نرخەکانی نەوت بەرزبوونەتەوە و عێراق دەتوان‌ێت پشت بە خۆی ببەستێت لە فرۆشتینی نەوتەکەی.

ئەم لێدوانەی جێگری سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی 2021، عێراق و کۆمپانیای Zhenhuaــی چینی ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆ فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکان واژوو کرد، ماوەی ڕێککەوتنەکە 5 ساڵە، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا پێوسیتە حکوومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنی مانگانە 4 ملیۆن بەرمیل، ساڵانە بڕی دوو ملیار دۆلار بدات بە کۆمپانیاییە چینیەکە.

کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی ئایاردا، هەر بەرمیل نەوتێکی بە تێكڕای 65.82 دۆلار فرۆشتووە، ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دێت بە ریژەی ٪23.5 بەراورد بە سەرەتای ساڵ. مێژووی کارکردنی کۆمپانیای  Zhenhuaــی چینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009، بە ڵام لە ساڵی 2019، کۆمپانیای سۆمۆ و  Zhenhuaــی چینی، ڕێیکەوتنێکی هاوبەشیان بۆ دابەشکردنی پشکەکانی قازانجی فرۆشتن واژووکرد، و ساڵانە کۆمپانیایە چینیەکە 18 ملیۆن بەرمیل دەگوازێتەوە پاڵاوگەکانی چین. بەڵام بەرزبوونەی نرخی نەوت هۆکارێکی سەرەکییە لە پاشگەزبوونەوەی عێراق لەفرۆشتنی نەوتەکەی بە کۆمپانییە چینەکە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین