ئێران: ئەمریکا ئامادەیە سزاییەکانی کەرتی نەوت هەڵبگرێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

لێدوانی بەشێک لە بەرپرسانی ئێران، دەربارەی هەڵگرتنی سزاییەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران لە لایان ئەمریکاو و دەرهێنانی ناوی بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە لیستی سزاییەکان، کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکانی نەوت دروستکرد. 

بڵاوبوونەوەی دەنگۆییەکانی لادانی سزاییە ئابووریەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران لە دەمی سەرۆکی نوسینگەی حەسەن ڕۆحانی، دووپاتکردنەوەی لێدوانی بەرپرسە سەربازییەکانی ئیدارەی رۆحانییە، کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ باپەندە بە لادانی سزاییە ئابووریەکان راستەوخۆ دۆی گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت، ئەمریکا رازیە بە لادانی سزاییەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران و گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکان.

 ناوەندەکانی هەواڵی ئێرانی رایانگەیاند، مەحمود واعزی، بەرپرسی نوسینگەی حەسەن روحانی لەبارەی لادانی سزاییەکانی کەرتی نەوت دەڵێت" ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە، بۆ لادانی سزاییە ئابووریەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێرانی". هەروەها واعزی دووپاتیکردۆتەوە، ئەمریکا ڕازی بووە  لە سزاییەکانی 1040 دەربارەی ئێران پاشگەزبێتەوە و جگە لەوەی ناوی چەندین بەرپرسی ئێرانی لە لسیتی سزادراوەکان بسڕێتەوە.

 ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێران لە کاتێدان، کە شرۆڤەی جودا لە بارەی دووبارە گەڕانەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت و ئەمەیش بۆتە هۆی خستنەڕووی شیکاری فراوان لە بارەی کاریگەریەکانی گەرانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی وزە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین