ئێران

نوچه‌نێت

میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن، ڤاکسینیکی نوێی دژە کۆرۆنا بە ناوی "نورا" کە لە لایەن زانکۆی "بقیە اللە"ی سەر بە سوپای پاسداران بەرهەم هاتووە، پەردەی لەسەر لادرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، لە مەراسیمی پەردەلادان لەو ڤاکسینە، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە بەشدار بوون.

دوایین جار کە فەرماندەی سوپا لە مەراسیمێکی هاوشێوەدا و بە مەبەستی پەردەلادان لە بەرهەمێکی پەیوەندیدار بە پەتای کۆرۆناوە بەشدار بوو، مەراسیمی پەردەلادان لە ئامێرێکی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ناوی "مستعان ١١٠" بوو، بەڵام دوای مەراسیمەکە هەرگیز نە کەڵک لەو ئامێرە وەرگیرا و و نە هیچ باسێکی لێ کرا.

بڕیارە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نورا لە ئه‌مڕۆوە لە ئێران دەست پێ بکات.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدا دێت کە هەر دوێنێ (شەممە)، لە ئێران پەردە لەسەر ڤاکسینی سپوتنیکی ئێرانی لادرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین