چین دەبێت بە هاوردەکاری سەرەکی نەوتی لیبیا ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندی نیشتمانی نەوتی لیبیا، لە دانووستانی بەردەوامدایە بۆ کردنەوەی دەرگای سنوورەکانی وڵاتەکەی بۆ کۆمپانیاییە بیانییەکان، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وڵاتەکەی بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لیبیا لە پلانیدایە وڵاتی چین  بکاتە پێشەنگی وڵاتە هاوردەکار و کڕیارە سەرەکییەکەی نەوتی لیبیا. بۆ ئەوەی بەهێزیكی ترەوە نەوتەکەی بگاتە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەیش دوای سەقامگیری ڕێژەیی و کاتی کێڵگە نەوتییەکانی.

لە کاتێکدا کە وڵاتانی ئەورووپا هاوردەکاری سەرەکی نەوتی لیبیان، ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتی چین ٪4ـی کۆی هەناردەکردنی نەوتی لیبیا پێکدەهێنێت. بەڵام چین هاوردەکاری سەرەکی وڵآتی ئاسیاییە.داهاتی هەناردەکردنی نەوتی لیبیا بۆ بازارەکانی چین لە ساڵی 2017ــەوە لە 1.7 ملیار دۆلار بۆ زێدەتر لە 3 ملیار دۆلار لە 2018ــدا بەرزبۆتەوە، ئەمەیش هۆکارە لە خواستی ناوەندی نیشتمانی نەوتی لیبیا بۆ زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی وڵاتەکەی بۆ سنوورەکانی چین، هەچەندە ڕێژەی کۆمپانیایە وەبەرهێنەرەکانی نەوتی چین لە ناوچەکەدا بەراورد بە کۆمپانیاییە ئەورووپیەکان کەمترن.

هاوکات لە نۆڤەمبەری 2020 بۆ شوباتی 2021، چین زێدەتر لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی لیبیای هاوردەی بازاڕەکانی کردوە. و پلانی چین هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هاوردەرکردنی نەوتە تا ساڵی 2025، لە دوای ئەوە پێشبینی دەکرێت چین لەبەرهەمهێنان هاوشانی ئەمریکا بێت لە بەرهەمهێنانی وزە، بەڵام جۆر و کوالیتی نەوتی لیبیا، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ حکوومەتی چین، بۆ دروستبوونی کێبرکێ لە نیوان نەوتی سعودیە و ئێران و نەوتی لیبیا، لە ڕووی نرخ و کواڵیتیەوە.

مێژووی  پەیوەندییە ئابووری بازرگانییەکانی نێوان چین و لیبیا دگەڕێتەوە بۆ 2008، بە جۆرێک تەنیا لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2011، چین 75 پرۆژەی کارەبایی و نیشتەجێبوون و بەرهەمە نەوتیەکانی لە لیبیا جێبەجێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین