ئۆپیک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

رێكخراوی ئۆپێک، پێشبینی دەکات تا کۆتاییەکانی ئابی 2021، خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕەکان زیاد بکات، ئەمەیش بە واتایی بڕیاری زیاترکردنی بڕی بەرهەمهێنانە لە لایان وڵاتانی ئەندام. ئەم لێکدانەوەی ئۆپێک لە کاتێکدایە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە و ئۆپێک پلەس  رۆژی پێنچ شەمەی داهاتوو کۆدەبنەوە و بڕیاروایە تا کۆتایی 2021، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە.

بە گوێرەی دواین پێشبینیەکان بۆ زیادبوونی خواستی جیهان بۆ نەوت و گەشەی بازارەکان، بەرزکردنەوەی  ئاستی بەرهەمهیێنانە بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژانەیە لە لایان ئۆپێکەوە، بەڵام ئەگەر خواست بەردەوام لە بەرزبوونەوە دابێت، ئەگەری هەیە ڕێژەی بەرهەمهێنان بۆ 2.2 ملیۆن بەرمیل بەرزبکرێتەوە.

هەرچەندە شرۆڤەکاران پێشبینی بەرهەمهێنانی زیاتر لە رێكخراوی ئۆپێک پلەس دەکەن، بەڵام دووبارە گەرانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی وزە، ئەو ئەگەر لاوز دەکات، هاوکات بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت، فاکتەرێکی گرنگە بۆ ڕێککەوتنی نوێی ئۆپێک پلەس لەبارەی خستنەڕووی نەوتەوە.

کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پلەس کاریگەری لەسەر بازارەکانی نرخی نەوت دەبێت، بە تایبەت دوای ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی  نەوتی بۆ بازارەکان روو لە زیادبوونی  بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین