ڕووسیا: نرخی نەوت بۆ 120 دۆلار بەرز دەبێتەوە
نوچەنێت
بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت و مەترسیەکانی بەردەم بازارەکانی وزە، ناوەندە جیهانییەکانی یەکدەنگ کردوون.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پێشبینیەکان بۆ هەڵكشانی زیاتری فرە لایەنن، بەڵام دیارترینیان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی خواستی بەکاربەر و بازارە بۆ نەوت بە تایبەت لە ساڵی داهاتوودا، هاوکات زیاتر بوونی ڕێژەی هەڵئاوسانی بازارەکانی ئەمریکا وەک زلهێزی ئابووری جیهان، ئەگەررەکانی هاتنە دی ئەو پێشبینانە بۆ بەرزبوونەوەی زیاترتی نرخی نەوت و گەیشتنی بە 120 دۆلار بەهێزتر کردوون.
کۆمپانیای Rosneft ــی ڕووسی، کە گەورەترین کۆمپانیای ڕووسیایە لە بەرهەمهەمهێنانی نەوتدا ڕایگەیاند" لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022، نرخی نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزدەبێتەوە".
ئەو پێشبینیایەنی ڕووسیا بۆ نرخەکانی نەوت لە کاتێکدان، ئاژانسی وزەی جیهانی لە راپۆرتی مانگانەیدا، پێشینی دەکات لە 2022ــدا خواست بۆ نەوت بە 3.3 ملیۆن بەرمیل زیاد ببێت.
جگە لەوەی بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات تا حوزەیرانی 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزبێتەوە و هۆکاری سەرەکیش لەو بەرزبوونەوەیە، زیادبوونی خواستە بۆسەر گرێبەستە نەوتیە دوور مەودایەکان لە بۆرسە جیهانیەکان.
هەر چەندە زیادبوونی رێژەی توشبووان بە پاتەی کۆرۆنا لە زێدە بوون دایە و ئەندامانی ئۆپێک پلەس ئاستی زیادکردنی نەوتیان سنووردار کردووە، و هەروەها حکوومەتی ئەمریکا و ئیدارەی بایدن بەردەوامە لە فشار دروستکردن بۆسەر بەرهەمهێنەرانی نەوت و چارەکردنی پرسی هەڵئاوسان، بەڵام نرخەکانی نەوت لە بەرزبوونەوەدان و بە زیاتر لە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ، مامەڵەیان پێوە دەکڕێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment