داهاتووی سیاسەتی بەریتانیا لە نەوتی لیبیا شیکاری ئابوری

نوچەنێت

کۆمپانیای BPــی بەریتانیا لە خاکی لیبیا خاوەن 55 هەزار کیلۆمەتری کێڵگە نەوت وگازییەکانە. مێژووی بوونی بەریتانیا لەو ناوچانەدا سەلمـێنەری ئەو راستیەن کە بەریتانیا خاوەن بەهێزترین پێگەی وەربەرهێنانی نەوتە لە خاکی لیبیا.

بە گوێرەی ڕێککەوتنی EPSA ، کۆمپانیای BP بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لیبیا و دەستەی وەبەرهێنانی لیبیا، خاوەن پشكەکانی 5 کێلگەی نەوتی سەرت و 10 حەوزی نەوتییە لە غەدامس. ئەمەیش بە واتایی بوونی کۆمپانیاییە بەریتانیەکە دێت لە گرنگترین ناوچە دەوڵەمەندەکانی خاکی لیبیا، چونکە حەوزی سەرتی دەریایی لە ناوەراستی لیبیا، ڕووبەرەکەی بە ئەندازەی رووبەری خاکی بەلجیکایە و هاسنوورە لە گەڵ سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە بۆ گەیشتن بە بازارەکانی ئەورووپا، هەروەها بوونی کۆمپانیای BP لە کێڵگەکانی غەدامس، گرنگیەکی تری بە داهاتووی کۆمپانیایەکە داوە، چونکە ئەو کێڵگانە بەستراونەتەوە بە دراوسێیەکانی لیبیا لە ڕۆژئاوایی وڵاتەکەی، بە ئەندازەی وڵاتی کوەیت لە بواری نەوتی گرنگە بۆ بازارەکانی وزە.

گرنگی پێگە و داهاتووی کۆمپانیای BP لە خاکی لیبیا

بەریتانیا وەک وڵاتێکی زلهێز، دەرفەتێکی زێڕینی لەپێشە بۆ گرنگیدانی زیاتری بە دەستەڵاتەکانی لە نێو خاکی لیبیا، بۆ ئەمەیش چەندین هۆکار هەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کۆمپانیای BPــی بەریتانی، لەوانە:

  • لە ساڵی 2007 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای ئەو کات تۆنی بلێر، ڕێککەوتنی بۆ دووبارە گەرانەوەی کۆمپانیاییە بەریتانیەکان بۆ خاکی لیبیا لە گەڵ حکوومەتی لیبیا واژووکرد، لەوکاتەوە بەریتانیا خاوەن گرنگترین ناوچەی دەوڵەمەند بە نەوت وگازی لیبیا و ئەفریقاییە، هاوکات واژووکردنی ڕێککەوتنامەی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای BP و کۆمپانیای ENIــی ئیتاڵی لە 2018ــدا، بووە هۆی ئەوەی بەریتانیا ببێت بە خاوەنی ٪42.5ــی کێڵگە نەوتیەکانی غەدامس.
  • بەهێزبوونی دەستەڵاتی وڵاتی تورکیا لە نیو خاکی لیبیا، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دووبارە گەرانەوەی بەریتانیا بۆ کارکردن لە کیڵگە نەوتییەکانی لیبیا، هەروەها بە هۆی ئاڵۆززییە بەردەوامەکانی خاکی لیبیا  وداخستنی کیڵگە نەوتیەکان، کۆمپانیای BP، زیانێکی زۆری بەرکەوت، دوای ئەوەی ئاستی بەرهەمهێانی نەوت لەو لیبیا دابەزی، ئەمەیش هۆکارە لە دووبارە گەرانەوەی بەهێزی کۆمپانیاییەکە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.
  • ئامانجی بەریتانیا زیادکردنی هەژموونی دەستەڵاتەکانیەتی دوای ئەوەی پرسی لیبیا بە یاسای نێودەولاتی هاندەرە لە دووبارە گەرانەوەی  کۆمپانیایە بینایەکان بۆ ناو خاکی لیبیا و واژووکردنی گرێبەستی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای BP
  • دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا فاکتەرێکی سەرەکییە لە بەردەم کۆمپانیای BP، بۆ ئەوەی پەرە بە سیاسەتی نەوتی وڵاتەکی لە لیبیا بدات، چونکە هەرچەندە ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ  ئیتاڵیا هەیە، بەڵام لە رووی کارکردن و دیدگای داهاتوویان تەواو جیاوازن. ئەمەیش هۆکارێکی سەرەکی دەبێت لە گۆڕیینی بەندەکانی رێککەوتنی هاوبەشی نێوان بەریتانیا و لیبیا و ئیتاڵیا، چونکە زیادبوونی خواستی ناوخۆیی بەریتانیا بۆ وزە، و کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێننای نەوت لە دەریایی باکوور، بەریتانیا ناچار دەکات بۆ پاراستنی ئسایشی وزەکی وڵاتەکەی گرنگی بە بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا بدات.
  • لیبیا بەدەست نەبوونی لایەنی پارەدارکرن و خراپی ژێرخانی ئابووری و کەرتی پیشەسازی نەوت دەناڵێنێت، بۆیە زێدەبوونی دەستەڵاتەکانی بەریتانیا و کۆمپانیای BP، هاوکارێکی گرنگی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین