له‌مه‌ودا كامیان زلهێزن: ئه‌مریكا یان چین؟ وەرگێڕان

نوچه‌نێت

ئەگەر وەها پێناسەی زلهێز بکەین کە لەسەر ئاستی جیهان توانای جووڵە و گۆڕانکاریی سەربازی هەیە، ئەوە سێ زلهێز هەن، کە دوو دانەیان (رووسیا و چین) هاوتەریب کار دەکەن بۆ ئامانجی کۆتاییهێنان بە باڵایی ئەمریکا بەسەر جیهانەوە. دەبێ بڵێین خراپ مامەڵەکردنی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیادا، وایکردووە زیاتر رێی تێبچێت ئامانجی هاوبەشی چین و رووسیا بێتەدی.

ئەگەر وەها پێناسەی زلهێز بکەین کە لەسەر ئاستی جیهان توانای جووڵە و گۆڕانکاریی سەربازی هەیە، ئەوە سێ زلهێز هەن، کە دوو دانەیان (رووسیا و چین) هاوتەریب کار دەکەن بۆ ئامانجی کۆتاییهێنان بە باڵایی ئەمریکا بەسەر جیهانەوە. دەبێ بڵێین خراپ مامەڵەکردنی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیادا، وایکردووە زیاتر رێی تێبچێت ئامانجی هاوبەشی چین و رووسیا بێتەدی.

دواى نه‌مانى جەنگی سارد، سەرۆکەکانی ئەمریکا هەوڵیان داوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا ئەگەر دۆستانەش نەبێت، هیچ نەبێت ئارام بێت. لەم سەدەیەشدا هەریەک لە جۆرچ دەبلیو بووش و باراک ئۆباما هەر هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکانیان دا، ئەوە بوو بووش وتی "تەماشای چاوی پوتین-م کرد و رۆحیم بینی"، باراک ئۆباما-ش وتی "دوای هەڵبژێردرانم، نەرمونیانیی زیاترم دەبێت". واتە هه‌وڵیان دا پارێزگاری لە پەیوەندیی سەنگینانەی نێوان ئەمریکا و رووسیا بکەن خۆیان دووربگرن لە کردەوەی ناپێویستی ته‌نگه‌تاوكردن و ورووژێنەری ناکۆکی، کە ئەگەر رووبدەن رەنگە وا لە پوتین بکەن بگاتە ئەو دەرەنجامەی کە بەرژەوەندییە ستراتیجی و ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵات پارێزراون تاوەکوو لە رۆژئاوا.

بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ ی ئەمریکاوە ئەم جۆرە پەیوەندییە کۆتاییهات و بەدرێژایی ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بەردەوامبوو. ئەوە بوو جارێکی دیکە رووسیا وەکوو "دوژمنی سەرەکی" بۆ لیبرالیزمی ئەمریکا پێناسە کرایەوە و سیاسەتمەدارانی ئەمریکا بەردەوام جەختیان دەکردەوە کە ئیدی تووندتر دەبن لەگەڵ رووسیا.

چین لای خۆیەوە ئەم گرژییەی نێوان رووسیا و ئەمریکای بە هەلێکی زێڕین زانی بۆ بەهێزکردنی ئەجێندای تایبەتیی خۆی لە دوژمنایەتی ئەمریکادا. ئیدی چین زیاتر لە هەموو کاتێکی پێشوو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا بەهێزکرد، لە ریگای مامەڵەی زەبەلاحی بواری وزە و دروستکردنی ستراتیجییەتێکی رێکخراوی نیوان هەردوو وڵات لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییاکاندا و هەروەها ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی هاوبەش لە سەرتاسەری جیهاندا.

رۆژ بە رۆژ  ناتۆ بەرەو لاوازبوون دەچێت

 

لەکاتێکدا هاوپەیمانێتیی چین و رووسیا بەردەوام بەرەو بەهێزی دەچێت، لەولاوە سیستمی هاوپەیمانێتییەکەی ئەمریکا (واتە ناتۆ) رۆژ بە رۆژ بەرەو لاوازبوون دەچێت. لە راپرسییەکدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ کە لەناو وڵاتانی ناتۆ ئەنجامدراوە، ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بۆی دەرکەوتووە زۆرینەی گەلانی چوارچێوەی ناتۆ وای دەبینن کە سیستمی سیاسیی ئەمریکا پەکی کەوتووە و بە زوویی چین جێگەی ئەمریکا دەگرێتەوە وەکوو بەهیزترین دەوڵەتی جیهان. ئەوەی دەبێتە نیگەرانییەکی زیاتر بۆ ئەمریکا، بۆچوونی گەلانی ئەوروپا وابووە کە دەبێت وڵاتەکانیان بێلایەن بن لە ململانێکانی ئەمریکا لەگەڵ چین یان رووسیا.

لە راستیدا سەرانی ئەوروپا ناچن بە روون و ئاشکرا ئەم بۆچوونە ناسیاسیانەیە ڕابگەیەنن، بەڵام ئەگەر قەیرانێک رووبدات، خۆ ناکرێ پێچەوانەی ئەو گەلانە بجووڵێنەوە کە هەڵیان بژاردوون. ئەوەی روون و ئاشکرایە لەدوای کۆتاییهاتنی شەڕی سارد، هۆکاری سەرەکیی پشت دروستکردنی ناتۆ چیدیکە نەما، بۆیە لە 30 ساڵی رابردوودا هێز و پتەوی و پەیوەستییەکەی جارانی نەماوە،  سەرەنجام خواستی ئەوەش نەماوە ریسکی تێوەگلان بکات لە جەنگێکی سەربازیی کردەیی لەگەڵ وڵاتێکی زلهێز.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سیستمە دیموکراسییەکانی رۆژئاوا تەنیا کۆنفیدرالیزمێکی لاواز پێکەوە گرێدراون و تەنیا بوونەتە "قسەی بێ کردەوە"، وەکو ئەوەی واڵتەر راسڵ مید لە وتارێکی نوێیدا لە (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) وەسفیان دەکات. مید دەڵێت "واقیعە تاڵەکە ئەوەیە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی مەیدان بەجێدەهێڵن بۆ دوژمنەکانیان، و هاوسەنگیی هێز بە خێرایی لە دژی ئێمە دەجووڵێت". مید ده‌شڵێ رۆژئاوا مانای سەرکەوتنی بیرچووەتەوە و تەنیا لە دۆڕاندا سەرکەوتووە! بۆ ئەمەش چەند نموونەیەکی شکستی رۆژئاوا دەهێنێتەوە، وەکوو راکێشانی بۆری (نۆرد ستریم٢)ی گواستنەوەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا، هەروەها هەڵمەتەکانی چین بۆ سەر تبت و هۆنگ کۆنگ و شنگیانگ، هەروەها داگیرکارییەکانی رووسیا لە جۆرجیا و ئۆکرانیا، هەموو ئەمانە ڕوویان داوە بێئەوەی هاوپەیمانیی رۆژئاوا وەڵامیان هەبووبێت ! مید لە وتارەکەیدا گەیشتووەتە ئەوەی "تاکڕەوی وستەمکاری وەها بەهێز سەر ڕێ کەوتووە، کە لە 1930 یەکانەوە وەها نەبووە، بۆیە ئەگەر سەرۆک بایدن کۆمەڵێک دەستکەوتی بەرجەستە و کۆنکریتی بەدەستنەهێنێت، ئەوە رەقیبەکانمان زیاتر و خێراتر پەلدەهاوێن".

هاوپه‌یمانییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌پووكێنه‌وه‌
كه‌چى هاوپه‌یمانییه‌كانى چین ورووسیا به‌هێز ده‌بن

بۆ ئەوەی لە چاوی مێژووەوە پێگەی ئێستا و چۆنێتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ دۆخەکە ببینین، دەبێت تەماشای کۆتاییەکانی 1960کان بکەین، کاتێک ئەمریکا وەکوو ئێستا دۆڕاو و ماندووی شەڕی رێژخایەنی دەرەوە (ڤێتنام) بوو، لە ناوەوەش لە کێشمەکێشی سیاسیدا بوو، رەگەزپەرستی هەبوو، تیرۆر هەبوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی په‌رته‌وازه‌یى دروستکردبوو. ئەوە بوو لە خاڵێکی وه‌رچه‌رخانى هه‌ستیاردا و هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو قەیرانانە، سەرۆک نیکسن رووی گوتاری کردە خەڵکی ئەمریکا و سەرکۆنەی شەڕی ناوخۆیی و نێوان براکانی کرد، هۆشداریشیدا کە "ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان وەکوو زلهێزێکی داماو و لاواز هەڵسوکەوت بکات، ئیدی هێزە دیکتاتۆر و ئاناشیستەکان دەبنە هەڕەشە لەسەر گەلانی ئازاد و دامەزراوە ئازادەکان لە هەموو لایەکی جیهانەوە".

ئێستا لەو قۆناغەداین کە ویسنتۆن چەرچڵ ناوی نابوو "ئەو گەردەلوولەی جارێ هێزی خۆی کۆدەکاتەوە". بە سوودبینین لە رووداوەکانی پێشووش، دەزانین ئایا خەڵکانی ئازاد ئێستا بە باشی یان خراپی رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی بەردەمیان دەبنەوە. بەڵام ئاییندە لێمانەوە دیار نییە، هەروەک لەکاتێکدا دەزانین مەودای زیاتربوونی مەترسییەکان چەندە، بەڵام لە ئێستاوە ناتوانین پێشبینی ئەو خۆراگری و ئیدارەدانە بکەین کە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە پیشنیان دەدەین کە مێژوو دەیانسەپێنێت بەسەرماندا.

سه‌رچاوه‌: thehill

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین