ئێران: لە جیاتی ئینەرنێتی ئەمریکی ئینتەرنێتی نیشتمانیی دادەنەین ئێران

نوچه‌نێت

لێدوانى عەلی عەسگەری، سەرۆکی رێکخراوی دەنگ و رەنگی ئێران کە گوتوویەتی، "کۆماری ئیسلامیی هەوڵ دەدات لە جیاتی ئینتەرنێتی ئەمریکی، ئینتەرنێتی نیشتمانی دابنێت" کاردانەوەی بەرفراوانی خەڵک و شارەزایانی بواری ئینتەرنێتی لێکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یه‌كی تەمووز ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، عەلی عەسگەری رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە میانەی دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، گوتی، "تەنیا وڵاتانی لاواز و بێدەسەڵات ناچارن خۆیان بە دەست ئینتەرنێتی ئەمریکییەوە بدەن".

عەسگەری، وێڕای ناوبردنى وڵاتانی چین و رووسیا رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامیی هەوڵ دەدات وەک وڵاتانی زلهێز ئینتەرنێتی سەربەخۆی هەبێت و پێویستی بە ئینتەرنێتی ئەمریکیی نەبێت".

بیرۆکەی دەستپێڕاگەیشتن بە "ئینتەرنێتی نیشتمانیی" لە ساڵی ٢٠٠٥دا، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆیای زانیاریی ئێرانەوە هاتە ئاراوە. پێنج ساڵ دوای ئەوە، لە ساڵی ٢٠١٠، ئەو پلانە بە ناوی تۆڕی نیشتمانیی زانیاریی کەوتە ناو یاسای بەرنامەی پێنجەمی گەشەی ئەو وڵاتە، بەرپرسانی ئێران لەو کاتەدا گوتیان، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ئەو پلانە بە تەواوەتی جێبەجێ دەکەن.

میدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەرانبەر قسەکانی سەرۆکی رێکخراوی دەنگ و رەنگی ئێران، کاردانەوەیان نیشان دا.

ماڵپەڕی "تجارت نیوز" نووسیەتی: "دەگوترێت بڕیارە ئێران نەوت رادەستی چین بکات و لە بەرانبەردا، چین یارمەتی ئێران بدات بۆ ئەوەی ئینتەرنێت کۆنتڕۆڵ بکات".


 

 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین