هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی ئۆپێک و هەڵوێستی ئیمارات ئابووری جیهان
لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنچ شەمە ئەندامانی ئۆپێک پلەس، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ زیادکردنی ڕۆژانە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 400هەزار بەرمیل نەوت کراوە، بەڵام وڵاتی ئیمارات داوا دەکات ئەو رێژەیە بۆ 800 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە، بە بیانووی دژییەکی ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیای ئەدنۆک

نوچەنێت

کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دوخرا و بڕیاروایە ئەمڕۆ هەینی دووبارە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس دەستپێبکاتەوەو بڕیار لە داهاتووی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن.

دوای ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ زیادکردنی بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تا کۆتاییەکانی 2022 و درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەندامانی ئۆپێک پلەس لە کۆتاییەکانی نیسانی 2020 بۆ کۆتایی ساڵی 2022، ناڕەزایەتی وڵاتی ئیماڕاتی لێکەوتەوە و، ئەمەیش هۆکاری سەرەکی بوو لە دواخستنی کۆبوونەوەی رۆژی پێنچ شەمە بۆ هەینی.

هۆکاری سەرەکی لە پشت ناڕەزایەتی ئیمارات، دیاریکردنی کاتی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئۆپێک پلەسە، کە دەبێتە بنەمای سەرەکی لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان. بە واتاییەکی تر، بڕیار وایە دوای زیادکردنی ڕێژەی 400 هەزار بەمیلی ڕۆژانە، ئەندامانی ئۆپێک پلەس ڕێککەوتنی نێوان ئەندامان لە مانگی نیسانی 2020 بۆ کۆتایی ساڵی 2022 درێژ بکرێتەوە، بەڵام ئیمارات داوا دەکات ڕێککەوتنی نێوان ئەندامان لە ئۆکتۆبەری 2018 بۆ کۆتایی 2022 درێژ بکرێتەوە. چونکە ئەگەر لە نیسان درێژ بکرێتەوە ئەوە زیان لە ئاستی بەرهەمهێنان و داهاتی کۆمپانیای ئەدنۆکی ئیماراتی دەدات.

ئەم هەڵوێستەی حکوومەتی ئەبوزەبی لە کاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس، لە دیسەمبەری 2020، چەندین ناوەندی جیهانی، شرۆڤەی هەڵوێشتی ئیماراتیان کرد و ڕایانگەیاند" ئیمارات هاورا نییە لە گەڵ بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئۆپێک پلەس و ئەگەرێكی بەهێز هەیە وڵاتی ئیمارات لە ڕێکخراوی ئۆپێک بکشێتەوە".

هەروەها هۆکاری نارەزایەتیەکانی ئیمارات بۆ دژییەکی  بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس بە زیانی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیای ئەدنۆک پێناس دەکەن، بە جۆرێک لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئۆپێک پلەس، وڵاتانی ئەندام  و ئیمارات نەیانتوانی جیاوازەکانیان چارەسەر بکەن. خاڵی ناکۆکیەکەش ئاستی زیادکردنی بەرهەمهێنانە. بە گوێرەی رێککەوتنی یەکەمجارەی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس لە ئۆکتۆبەری 2018، زیادکردنی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەیە بە بڕی 800 هەزار بەرمیل، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا بەشێکی زۆری وڵاتان هاوران لە زیادکردنی بەرهەمهێنان بە بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، وڵاتی ئیمارات ئەم بڕیارە بە دژی بەرژەوەندییەکانی دەزانیت و ئامادە نییە ڕازیبوونی خۆی لە بریارەکانی ئەمجارە بخاتە روو.

هەرچەندە بریاری زیادکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بەشێکی زۆری وڵاتە بەرهەمهێنەکان، لە رووی ئاستی بەرهەمهێنان و زیادکردنی بڕی بازار، بەڵام بۆ سعودیە و رووسیا پرسکە لەوە گەورەترە و پێوەستە بە دەستەڵاتی بەرزی و نزمی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا.

بە گوێرەی دواین زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئۆپێک ، ئاستی بەرهەمهێنانی ئیمارات  لە دوای بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس لە 2018ــدا، ڕۆژانە 3.160 ملیۆن بەرمیل بووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرجەمی بەرهەمی وڵاتانی ئۆپێک 32.900 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی ئیمارات لە دوای نیسانی 2020، ڕۆژانە ولاتی ئیمارات بڕی 3.841 ملیۆن بەرمیلی بەرهەمهێناوە، لە کاتێکدا کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک لەو ماوەیەدا تەنیا 30.495 ملیۆن بەرمیل بووە، بۆیە دەکرێت ئامانجی  شاراوەی ئیمارات لەو هەڵوێستەی بو روونی شرۆڤەی بۆ بکرێت.

 

درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوتن

درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوتنی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، بۆ بەشێکی زۆری شرۆڤەکاران جێگەی سەڕسورمان نەبوو، چونکە دوای لێكەوتە دژوارەکانی کۆرۆنا، وڵاتانی ئەندام بە شێوەیەکی قۆناغی ئاستی بەرهەمهێنانیان زیادکرد و ئەمەیش بووە هۆی سەقامگیری ڕێژەی بازاڕەکانی نرخی وزە بە گشتی و نەوت بە تایبەتی.

هاوکات بڕیاری درێژکردنەوەی زیادکردنی بەرهەمهێنان بۆ 400 هەزار بەرمیل لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو، خۆگونجاندنە لە گەڵ رەوشی جیهان  و تووشبوانی کۆرۆنا و گەشەی خواست. ئەم خۆگونجادنەی بەرهەمهێنەرانی وزە لە کاتێکدایە، ناوەندی توێژینەوەی ئۆپێک پلەس رایگەیاند، پاڵاوگە و کۆگاکانی نەوت لە نیوەی دووەمی 2021 دادەبەزن ئەمەیش ئەوە دەگەینێت کە بازارەکانی پێویستیان بە بەرهەمهێنانی زیاتر هەیە، بەڵام لە ساڵی 2020، پاڵاوگەو کۆگاکان تووشی زیادەی بەرهەمهێنان دەبن، بۆیە هەڵبژاردنی بڕی 400 هەزار بەرمیل خۆگونجاندێکی هەمە لایەنەو سەقامگیری بازارەکان دەپارێزێت.

لەو بارەیەوە محمد باركيندو، ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک پلەس دووپاتیکردەوە، لە ئێستادا بازارەکانی نەوت سەقامگیرن، بەڵام تووشبوانی کۆرۆنا وشەپۆلی دەلتا، فاکتەری سەرەکین بۆ بڕیاردانێکی گونجاو لە بارەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و پاراستنی سەقامگیری نرخی نەوت، هەروەها  وتی" بەرزبوونەوەی نرخی هەڵئاوسان و قەرزە کەڵەکەبووەکان کاریگەریەکی زۆریان لە سەر داهاتووی بازارەکانی نەوت دەبیت، بۆیە ڕێککەوتنی گشتی لە قازانجی جیهان دەبێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین