داهاتی کۆمپانیایە چینەکان لە بواری نەوت راگەینران ئابووری جیهان

نوچەنێت

هەریەکە لە کۆمپانیاییە نیشتمانیەکانی وڵاتی چین (پترۆچاینا و سینۆپیک)، پێشبینی دەکەن تا کۆتاییەکانی 2021، زۆرترین قازانج تۆمار بکەن. ئەمەیش بە هۆی دووبارە بوژانەوەی ئابووری وڵاتی چینە لەسەرجەم بوارەکاندا. جگە لەوەی پەرەپێدانی زیاتری چین بە پیشەسازی پترۆکیمیاوی فاکتەرێکی سەرەکییە لە گەشەی داهاتی کۆمپانیاییە چینیەکان لە بواری وزەدا.

کۆمپانیای پترۆچاینا، کە گەورەترین  کۆمپانیای نەوت وگازە لە وڵاتی چین، لە دوای راپۆرتی بڵاوکراوەیدا رایگەیاند" قازانجەکانمان لە سەرەتای 2021 تا  مانگی حوزەیران، بە 7.3 ملیار دۆلار بۆ 9.3 ملیار دۆلار بووە". هاوکات زیانەکانمان لە هەمان کاتی 2020،  بڕی 4.64 ملیار دۆلار بووە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت قازانجەکانی کۆمپانیای پترۆجاینا تا کۆتاییەکانی 2021 بە ئاستێکی زیاتر بەرزبیتەوە، بەراورد بە ساڵی 2019 کە تەنیا 4.39 ملیار دۆلار  بووە.

سەبارەت بە کۆمپانیای سینۆپیک، کۆی داهاتەکانی ئەو کۆمپانییە نیوەی یەکەی 2021ــدا، لە نێوان 5.6 بۆ 5.95 ملیار دۆلارە، ئەمەیش دوای زیانەکانی ئەو کۆمپانیاییە چینیە دێت بە 3.54 ملیار دۆلار لە 2020ـدا، هاوکات بەراورد بە ساڵی 2019، داهاتەکانی کۆمپانیای سینۆپیک بە ئاستێکی بەرچاو زیادی کرد و لە 4.84 بۆ 5.95 ملیار بەرزبوونەتەوە.

قازانجی هەردوو کۆمپانیای زلهێزی چین لە بواری نەوتدا، لە دوای گەشەی قۆناغی بازارەکانی چینە لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا، هەروەها  کۆمپانیای پترۆچاینا و سینۆپیک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە ریأەی ٪9 زیادکردووە، ئەمە جگە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆکارێکی سەرەکی بووە لە هەڵكسانی قازانجەکانیان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین