کازمی چەند بریارێکی نوێ دەردەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لە هاوینێکی گەرم و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکوومەتی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی کێشەی کەمی کارەبای پارێزگاکانی چارەسەر بکات، بەڵام هەوڵە تیرۆرستیەکان گرفتە ئەمنی وئابووریەکانی ناوچەکانی عێراق بە دەرفەت دەزانن بۆ دروستکردنی سەختی زیاتر لەبەردەم کارەبای عێراقدا.

 دووەم وڵاتی بەرهەمهێنی ڕێکخراوی ئۆپێک، لە ڕووبەڕووی قەیڕان بەردەوامە، و ئەمڕۆ  هێڵی کارەبای (هەولێر -غازیە - مەخموور) هەروەها هێڵی (هەولێر - غازیە - چوخ)  کە 132 کیلۆ ڤۆڵتی بۆ حکوومەتی هەرێـمی کوردستانە، تووشی هێڕشێکی تیرۆرستی بوویەوە، ئەمەیش بووە هۆی بڕینی کارەبا لە قەزای مەخموور.

تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیان کرد بە چاکردنەوەی زیانەکانی دوای هێڕشەکە، بەڵام ئامانجی پشت هێرشی لەو جۆرە ئاماژەی روون بۆ مەترسی زیاتری سەر کەرت کارەبایی و دروستبوونی قەیرانی زێدەتر لە کەرتی کارەبا.

 ئەم هێڕشە تیرۆرستیانەی سەر کەرتی کارەبای عێراق لە کاتێکدایە، لە وەرزی هاوین خواستی هاوڵاتیان بۆ کارەبا بۆ 30 هەزار مێگاوات بەرزبۆتەوە، لە کاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی عێراق بۆ کارەبا تەنیا 19 هەزار مێگاواتە، جگە لەوەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، عێراق پشت بە وزەی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت ئێران دەبەستێت، و لەو ماوەی رابردوودا حکومەتی ئێران هەرەشەی بڕینی کارەبای لە حکوومەتی عێڕاق کرد.

بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کارەبا ، ئەمڕۆ شەمە، موستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکانی کرد ،و 6 پێشنیاری بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی کارەبا خستەروو.

  • بۆ چارەسەرکردنی  کێشەی کارەبیا نوچەکانی باشوور، پێویستە لە کەمترین کاتدا، هێڵەکانی بەستنەوەی کارەبای بە پرۆژەکانی ئێران  وعێراق ببەسترێنەوەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبای هاوینی ئەمساڵ .
  • پێوسیتە هەرچی زووە، کۆمپانیایە گشتییەکان، کاری گواستنەوەی وزەی کارەبایی بە پشکینینی پێوەری ئەنجام بدەن، لە پێناو کەمکردنەوەی فشاری 400 کیلۆ ڤۆڵتی.
  • گواستنەوەی دەستەڵاتەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاییەکانی بەرهەمهێنان و پیدانی بە کۆمپانیای گواستنەوە، بە گوێرەی ناوچەکان.
  • کۆمپانیایەکانی گواستنەوە پێوستە هەولەکانیان بخەنەگەڕ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڤۆلطی بە بڕی 132 کیلۆ ڤۆڵت، بۆ بەرگەگرتنی خواستی زیادبوو.
  • پابەندبوونی سەرجەم  فەرمانگەکانی پیدانی کارەبا، بە باشترکردنی کارەکانیان بە تایبەت لە گواستنەوەی تۆرەکانی کارەبا.
  • پابەندکردنی کۆمپانیای سیمنس بە کۆنترۆلکردنی بڕی یەکەکانی گواستنەوە.

 

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ زیادکردنی بڕی وزەی پێوسیت لە بەرهەمهێنانی کارەبا، لەگەڵ پارێزگارەکانی عێراق و شانەی قەیرانەکان کۆبووەوە، بۆ ئەوەی هۆکارەکانی دواکەوتنی بەرهەمهێنانی گازی سروستی عێراق دەستنیشان بکەن.

کازمی دووپاتیکردەوە، عێراق دواکەوتووە لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، ئەمەیش هۆکارە لە پشتبەستنی تەواوەتی وێستگەکانی کارەبا بە وزەی ئێرانی، هۆکارەکەیشی بوونی کەمووکورتی زۆری ژێرخانی بواری پیشەسازی بەرهەمهێنانی گازە، هەروەها  عێراق بۆ پشت بەستن بە گازی سروشتی وڵاتەکەی پێویستی بە 3 بۆ 4 ساڵی تر هەیە. 

هەروەها کازمی وتی" هەرچەندە پێشنیاری بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی ئەتۆمی کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام ئەو بیرۆکەیە بە لایەنی کەمەوە 4 بۆ 5 ساڵی تری دەوێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین