وەزیری نەوتی عێراق: ژینگەی وەبەرهێنانی عێراق لەبار نییە بۆ وەبەرهێنە بیانییەکان کوردستان- عێراق
وەزیری نەوتی عێراق لەبەردەم لێژنە پەرلەمانی مەترسییەکانی بەردەم کاری کۆمپانیاییە بیانیەکان لە عێراق خستەڕوو و رایگەیاند، ژینگەی عێراق لە بار نییە بۆ کارکردنی کۆمپانییە بیانییەکان و بەهۆی پێنەدانی شایستە دارییەکانیان عێراق جێدەهێڵن.

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدولجەبار، هۆکاری جێهشتنی  کاری لە لایانە کۆمپانیاییە بیناییەکان لە عێراق  ئاشکرا کرد  و کێشەی نەبوونی پارەی نەقدی بە یەکێك لە فاکتەرەکان پێناس کرد.

عبدولجەبار وتی" کۆمپانیای شێل لە کارکردن لە عێراق کشایەوە و کۆمپانیای BPــی بەریتانی داوای وەستاندنی کارەکانی کردووە و هەروەها کۆمپانیای لوک ئۆیل هەمان داواکاری ئاراستەی ئێمە کردووە، هاوکات کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کشایەوە و پێش ئەویش کۆمپانیاییەکی تری بەریتانی کارەکانی لە عێراق وەستاند".

وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی کردەوە، ژینگەی عێراق لە بار نییە بۆ کارکردنی کۆمپانیاییە بیانی و زلهێزەکان لە خاکی عێراق، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، هەر وەبەرهێنێکی گەورە و جیهانی بە دوای ژینگەیەکی لەبار دەگەڕێت بۆ کارکردن، بەڵام ئێمە لە عێراق خاوەن ئەو ژینگەیە نین.

ئەم لێدوانانەی وەزیری نەوتی عێراق، بە ئامادە بوونی لێژنەی پەرلەمانی ئاشکرا کران و وەزری نەوتی عێراق وتی" کۆمپانیایە وەبەرهێنەرەکان، ئامادە نین لە خاکی عێراق بمێننەوە و بە شیوەی داشکاندن کار لە گەڵ هیچ لایەنێک ناکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا، وەزیری نەوتی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، کە تایبەت بوو بە شایستەی دارایی کۆمپانیاییە بیانییەکان، ئیحسان عبدولجەبار وتی" عێراق یەک دۆلاری بۆ کۆمپانیایەکان خەرج نەکردووە"

هەروەها وتیشی" کۆمپانییەکی وەک ئارامکۆی سعوودیە لە ئێستادا خاوەن ڕێژەی ٪100 کۆی پشکەکانی نەوتی سعوودیە و یەکێکە لە کۆمپانیاییە جیهانییەکان، بەڵام کۆمپانیاییەکی وەک ئیکسۆن مۆبیل بە هۆکاری پێنەدانی شایستە داراییەکانی ، ئامادە نییە کار لە کەرتی نەوتی عێراق بکات و پشکەکانی دەفرۆشێت".

وەزیری نەوتی عێراق لە بارەی داهاتی کۆمپانیاییە بیانیەکان رایگەیاند" داهاتی ساڵانەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە عێراق 100 ملیۆن دۆلار تێپەر نەکردووە، ئەمەیش هۆکار بووە لە فرۆشتنی پشکەکانی بە نرخێکی کەمتر، هاوکات ئەگەر لە ترسی لایەنە چاودێرییەکان نەبوایە، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل پشکەکانی بە حکوومەتی عێراق دەفرۆشت و لەوکاتەدا عێراق دەبووە کۆمپانیای جیبەجێکار".

هەروەها سەبارەت بە کارەکانی کۆمپانیای شێل، وەزیری نەوتی عێراق وتی" کاتێک کۆمپانیای شێل کارەکانی لە عێراق وەستاند، داوای 500 ملیۆن دۆلاری کرد، لە کاتێکدایە ئەو کۆمپانیاییە خاوەن دوو پشکی سەرەکی بوو، بەڵام پشکەکانی بە چینیەکان فرۆشت وبێ ئەوەی حکوومەتی عێراق هیچ برە پارەیەکی بۆ خەرج بکات".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین