بزووتنەوەى تاڵیبان پلانى ئاشتى رادەستى ئەفغانستان دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە شەشى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، زەبیحوڵا موجاید گوتەبێژى بزووتنەوەى تاڵیبان رایگەیاندووه، "لە چەند رۆژى داهاتوو گفتوگۆكان پەلەیان لێدەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت بچێتە قۆناغێكى گرنگ، كە پەیوەستە بە پلانى ئاشتى، ئەگەرى هەیە بۆ گەیشتن بەو قۆناغە مانگێكى پێویست بێت، بۆ گۆڕینەوەى پلانى ئاشتى به نووسراو".
لەبەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "هەرچەندە تاڵیبان لە بەرەكانى جەنگ سەركەوتووە، بەڵام له پرسى گفتوگۆكان زۆر رژدە".
لەبەرانبەر ئەو لێدوانە ناجیە ئەنوارى گوتەبێژى وەزارەتى كاروبارى ئاشتى ئەفغانستان رایگەیاند، "چاوەڕوان ناكرێت تاڵیبان لەماوەى مانگێك نەخشەرێگەى ئاشتیمان پێبدات، بەڵام با ئەرێنى بین، هیوادارین پلانى ئاشتیمان پێ بدەن، بۆ ئەوەى تێبگەین چیان دەوێت".
سەبارەت بەو لێدوانانەى بزووتنەوەى تاڵیبان وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا رایگەیاند، "دانوستان تاكەرێگەیە بۆ كۆتاییهێنان بەجەنگ لە ئەفغانستان، هانى هەردوولاش دەدەین دەست بە دانوستانى رژد بكەن، بۆ دیاریكردنى نەخشەرێگەى سیاسى بۆ داهاتووى ئەفغانستان، كە دەبێتە چارەسەرى دادپەروەرانە و بەردەوام".
وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا دووپاتیشى دهكاتهوه، جیهان رێگەنادات بەهێز حكومەتێك لە ئەفغانستان بسەپێندرێت، شەرعییەت و هاوكارى هەر حكومەتێكى ئەفغانى بەبێ رێزگرتنى مافى مرۆڤ بەشێوەیەكى سەرەكى نابێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment