به‌هۆى بێ بڕوانامه‌یى وه‌زیرێكى عێراق له‌ هه‌ڵبژاردن دوورخرایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌هۆى نه‌بوونى بڕوانامه‌ له‌ناو دۆسیه‌كه‌ى و دواكه‌وتنى ناونووسینى له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، فه‌لاح حه‌سه‌ن نه‌قیب كه‌ پێشتر وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بوو، له‌ كاندیدبوون دوورخرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شه‌شى ته‌مووز، چه‌ند میدیایه‌كى عێراق به‌ به‌ڵگه‌ بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى فه‌لاح نه‌قیبى وه‌زیرى پێشووترى ناوخۆى عێراقیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌ڵگه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌قیب له‌ دۆسییه‌كه‌یدا بڕوانامه‌ى خوێندنى تێدا نه‌بووه‌ و  هه‌روه‌ها له‌ واده‌ى دیاریكراو زانیارییه‌كانى به‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌داوه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن دوورخراوه‌ته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ دواتر تانه‌ى له‌ بڕیاره‌كه‌ داوه‌، به‌ڵام دادوه‌ران دووباره‌ بڕیارى دوورخستنه‌وه‌یان داوه‌.

فه‌لاح حه‌سه‌ن نه‌قیب پێشتر ماوه‌یه‌ك پارێزگارى سه‌لاحه‌دین بوو له‌دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس، دواتریش ماوه‌یه‌ك له‌ كابینه‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بوو.

پێشتر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ دوو لیستى كۆمه‌ڵێك كاندیدى دوورخسته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه‌ بوونى پێشینه‌ى تاوان، كاركردن له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، بوونى په‌یوه‌ندى به‌ به‌عس.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین